جێمس جێفری بۆ تاوتوێكردنی ناوچەی ئارام و نەخشەی مەنبەج دەچێتە توركیا

کوردستان

20/07/2019‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا سەردانی توركیا دەكات، ئەوەش بۆ گفتوكۆكردن دەربارەی پەرەسەندنەكانی سوریا و كشانەوەی ئەمریكا لەو وڵاتە و دروستكردنی ناوچەی ئارامی پێشنیاركراو لە رۆژهەڵاتی فورات و جێبەجیكردنی نەخشە رێگای توركی- ئەمریكی بۆ مەنبەج، كە هەردوو لایان لە 4ی حوزەیرانی 2018 پێی گەیشتبوون سەبارەت بە كشانەوەی هێزی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد لە شارەكەوە بۆ رۆژهەلاتی فورات.

سەرچاوە دیبلۆماسیەكان بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتیان راگەیاندووە، سەردانەكەی جێفری، كە بە یاوەری یەكێك لەبەرپرسەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و لە میانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی نێوان  وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ئیبراهیم كاڵن و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جۆن بۆلتۆن بڕیاری لێدراوەو رۆژی دوو شەممە ئەنجامدەدرێت.

كۆمەلەی كاری توركی –ئەمریكی لە واشنتۆن دوێنێ كۆتایی بە كارەكانی هێناو ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو بۆ تاوتوێكردنی پەرەسەندنەكانی سوریا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و ناوچەی ئارام و كشانەوەی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە شاری مەنبەج.

بەگوێرەی سەرچاوەكان و جێفری و وەفدەكەی هاورێی چاویان دەكەوێت بە وەزبری بەرگری توركیا خەلوسی ئاكار، جگە لە ئەنجامدانی وتوێژكردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا.

هەفتەی پێشوو، بالیۆزی نوێی ئەمریكا دیڤید اترفیلد گەیشتە ئەنقەرە كە بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو پۆستە چۆڵ بوو، پێشبینی دەكرێت هەبوونی ناوبراو لە توركیا پاڵنەر بێت بۆ بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا و ئاسانكاری بكات بۆ چارەسەكردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان لە سوریا، بەوەی یەكێكە لە شارەزایانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەدا، پێش ئەوە پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی بۆ كاروباری رۆژهەلاتی نزیك ی وەرگرتبوو.

لەم ماوەیەی دوایدا پێنوێنەكان بۆ ئەوە دەچوون جوڵەیەكی ئەمریكی –توركی هەبێت دەربارەی سوریا، كە سەرۆكی توركیا ئەردۆغان گوزارشتی لێكرد لە لێدوانەكانی رۆژی یەك شەممەی رابردوو، تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بەرپرسەكانی هەردوولا دۆسیەی سوریا تاوتوێ دەكەن، بەتایبەتی دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و ناوچەی ئارام لە مەنبەج، هێمای بۆ ئەوەش كرد توركیا خۆی ئامادە دەكات بۆ پرۆسەی تەل ئەبیەز و تەل رەفعەت لە رۆژهەلاتی فورات لە پێناو زاڵ بوون بەسەر پشدوێنی تیرۆردا (مەبەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل ی هاوپەیمانی واشنتۆن ە) و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەكان بۆ ئەو شارە.

لەو بارەیەوە ناوەندی كوردییەكان لە واشنتۆن ترسی خۆیان دەربڕی لە پێشنیارەكان دەربارەی ناوچەی ئارام و سنورەكانی ، لە ژێر رۆشنایی گومانەكان لە نیازی توركیا بەرانبەر كوردەكان. ئەو ناوەندانە دووپاتیانكردەوە روبەری ناوچەی ئارام دیار نیە و تێكەڵیەكی زۆری تێدایە لە رووی نەزانینی هەندێك بە جوگرافیای سنوریی توركیا و سوریا.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا