مەلا بەختیار بەپرۆژەیەكەوە دەگەڕێـتەوە ناو یەكێتی

کوردستان

20/07/2019‌ 1191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی نیشتمانی، كە ماوەیەكە لەحیزبەكەی نیگەرانە پرۆژەیەكی ئامادەكردووەو پڕۆژەكەشی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی یەكێتی و ڕێكخستنەوەی حیزبەكە دەخاتەڕوو.

مەلا بەختیار ئەمڕۆ شەممە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پڕۆژەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی یەكێتی دەخاتەڕوو، وەك خۆی رایگەیاندووە، پرۆژەكەی هەمەلایەنە و پەیوەستە بەچارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و رێكخستنەوەی پەیكەرەی حیزب و شێوازیكاری رێكخستن و سەركردایەتی و رابەرایەتی و شێوازی سیاسەت و ستراتیژو سازكردنی كۆنگرەوە.

مەلا بەختیار ماوەیەكە ئەو پرۆژەی ئامادەكردووەو بەپێی میدیای فەرمی یەكێتی بەهۆی سەرقاڵی یەكێتی بەگفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمە‌وە دواكەوتووە.

مەلا بەختیار ماوەی زیاتر لەهەشت مانگە، بایكۆتی سەرجەم كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كردووە، بەمەبەستی چاكسازی و گۆڕانكاری لەیەكێتیدا ئەم پرۆژەیەی ئامادەكردووە .

هـ ـ ح