ڤیدیۆی هێرشی هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خەلیفان

کوردستان

20/07/2019‌ 2086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیان دەوروبەری گوندی خەلیفان و سیران بۆردومانكرد، كە لەو ڤیدیۆیەی ڕۆژنیوز تۆماریكردووە، دیارە بەقورسی هێرش دەكرێتە سەر هاووڵاتیان و خەڵكیش بۆ پاراستنی خۆیان، پەنا دەبەن بۆ پشتی بەردەكان.

رۆژی هەینی هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا گوندەكانی خەلیفان و سیران لە ناوچەی سیدەكانی سەر بە پارێزگای هەولێریان بە دژواری گولـلەباران كرد.

لەو ڤیدیۆیانەی ڕۆژنیوز تۆماری كردوون، دیارە هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا بەقورسی دەوروبەری گوندەكانی خەلیفان و سیران بەبێ ناوبڕ گولـلەباران دەكەن.

وەك شایەتحاڵێك دەگێڕێتەوە، كە دوای گولـلەبارانی بێناوبڕی هێلیكۆپتەرەكان، هاووڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن پەنایان بردووەتە پشت بەردە گەورەكان.

دوای ئەو هێرشە ئاگر بەربووەتە نێو پووش و پاوەن و دارستانەكانی ناوچەكە كە زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە، پێشتریش ڕاگەیەندرابوو كە، هەندێك لە دانیشتووانی گوندەكە بەهۆی هێرشەكانەوە ناچار ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

هـ ـ ح