حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی ده‌ستگیركردنی مەزلوم داغ بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

20/07/2019‌ 1270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر دەستگیر کرا.

وته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، "دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا".

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر دەستگیر کرا

دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.

ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن.

سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە