شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی هه‌یه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لاسه‌ربازی له‌ژێر ناونیشانی (گاردیان) بۆ زامنكردنی رێگا ده‌ریاییه‌كان له‌ناوچه‌ی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ده‌ریاییه‌كان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی چودێری و ئاسایشی رێڕه‌وه ده‌ریاییه سه‌ره‌كییه‌كان و ئازادیی كه‌شتیوانی به‌تایبه‌ت پاش روداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو.
ئاماده‌كاری ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی دوای ئه‌وه دێت كه له هه‌فته‌ی رابردوودا گرژییه‌كانی كه‌نداو زیاتربوون، دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری بریتانیادا.
ه.م