دژه‌ تیرۆرى كوردستان: یه‌كێك له‌ هاوكاره‌كانی مه‌زلوم داغ ده‌ستگیركرا

کوردستان

20/07/2019‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دژه‌ تیرۆرى كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ هاوكاره‌كانی مه‌زلوم داغ له‌ رووداوه‌كه‌ی هةفتةي رابردووي هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌. 

دژه‌ تیرۆرى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، "یه‌كێك له‌ هاوكارانى (مه‌زلوم داغ)، تاوانبار له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له‌ ریستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بیسكسز) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، یوسف)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-7-2019 ده‌ستگیركراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌و تاوانباره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆرى كوردستان ده‌ستگیر كراوه‌".

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ستگیركردنی مه‌زلوم داغ، وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
ه.م