پۆستی ئاشتی و هه‌ورامی و رێباز حه‌ملان له‌ كابینه‌ی نوێ ئاشكراكرا

کوردستان

20/07/2019‌ 8275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆستی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری پێشووی سامانه‌سروشتییه‌كان و رێباز حه‌ملان، وه‌زیری پێشووی دارایی و ئابووری له‌ كابینه‌ی نوێ ئاشكراكرا. 

به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، ئاشتی هەورامی له‌كابینه‌ی نوێدا وەک یاریدەدەری مەسرور بارزانی  بۆ کاروباری وزە و سامانە سرووشتیەکان دەست بەکاربووە.

هاوكات ڕێباز حەملان، وه‌زیری پێشووی دارایی وەک یاریدەدەری مەسرور بارزانی بۆ کاروباری دارایی دیاریکراوە، بەڵام تا ئێستا دەست بەکارنەبووە.
ه.م