دالکورد لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە یەکی سویدی بردەوە

وەرزش

20/07/2019‌ 789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی دالکورد-ی سویدی جارێكی دیكه‌ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە یەکی سوێدی بردەوە.

لەمیانی یاریه‌كانی قۆناغی 16ی سوپێرتان-ی سویدی، یانەی دالکورد لەسەر یاریگەی یەڤلێ ڤالن میوانداریی یانەی ڤاربێرگس بۆیسی كرد كه‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی گرتووه‌.

دالكورد له‌ خوله‌كی پێنجدا گۆڵێكی تۆمارکرد و ئه‌و ئه‌نجامه‌ تا كۆتایی به‌رده‌وامبوو توانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت. 

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی دالكورد بوه‌ خاوه‌نی 26 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی پلە یەکی سوید-دا جێگیربوو.
ه.م