شارپرێس:
ئیدارەى ترەمپ پڕۆژە بریارێک بۆ سزادانى تورکیا ئامادە دەکات و کۆنگرێیسش پشتیوانى لەو هەنگاوە دەکات.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندوە، له‌م هەفتەیەدا له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كانی سه‌ر به كۆمارییه‌كان له كۆشكی سپی كۆده‌بێته‌وه.
ئاشکراشى کردوە کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکردنى پڕۆژەیەکە بۆ دیارییكردنی سزاكانی سه‌ر توركیا له به‌رامبه‌ر كڕینی سیسته‌می بەرگری ئێس 400ی رووسی له‌روسیا.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە بەشێک لە كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان پشتگیرى بیرۆکەکەى ترەمپ دەکەن و پێیان باشە توندترین سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى پێنج شەممە سەرۆکى ئەمریکا لە وەڵامى رۆژنامەنوساندا وتى" ئێستا بیر لە سزادانى تورکیا ناکەینەوە".
تورکیا سیستەمى بەرگرى ئێس ٤٠٠ لە روسیا کڕی و هەفتەى رابردووش ١٤ کاروانى پارچەکانى سیستەمەکە گەیشتنە تورکیا، ئەوەش بەتەواوەتى ئەمریکاو ئەوروپاى نیگەران کردوە.
س.هـ