شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە داوای گەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی بۆ یانەكەی كردووە.
بەپێی سەرچاوەكان، میسی ئەو داواكارییەی خستووەتە بەردەم بەرپرسانی یانەكەیو جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت لەم هاوینە نیمار داسیلڤا بگەڕێننەوە یانە كەتەلۆنییەكە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، میسی فشاریشی كردووە، كە ئەگەر نیمار نەگەڕێننەوە، ئەوە داوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لێنەكەن.
نیمار لەهاوینی 2017 ریزی یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت، كە ئێستا حەز بەگەڕانەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە دەكات.
هـ ـ ح