ڤیدیۆ.. لێكزس نمایش بە ئۆتۆمبیلە بەهێزەكەی دەكات

جیهان

21/07/2019‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "لێكزس" نمایشی بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە توانایەكی زۆری هەیە بۆ بڕینی رێگە سەختەكان.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی  GXOR بەتایبەتمەندی‌و دیزاینی ئۆتۆمبیلەكانی” “GX 470 بەناوبانگ، كە دیزاینێكی جوانی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە وا دروستكراوە، كە بەرگەی دۆخە خراپ‌و رێگە سەختەكان بگرێت، هەروەها ئامێری راكێشانی هەیەو دەتوانێت لەدۆخە خراپەكان خۆی رزگار بكات.

هەروەها سیستەمێكی بەدەستهێنانی وزەی خۆی هەیە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست‌و لەناوچە دوورەكان سوودی لێوەربگیرێت بۆ دەستخستنی كارەبا.

هـ ـ ح