تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرزەكاران تووشی خەمۆكی دەكەن

sharpress.net

120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/07/2019‌

شارپرێس:
توێژەرە كەنەداییەكان دەڵێن: تا ئەوكاتەی هەرزەكاران لەبەردەم شاشەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی بەسەر بەرن ، جا لاپتۆپ بێت، یان مۆبایلی زیرەك یان تابلێت، ئەوە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی خەمۆكیی ببن . 

لێكۆڵینەوەكە، كە لێكۆڵەرانی زانكۆی مۆنتریال لە كەنەدا لەسەر كۆمەڵێك هەرزەكار كردوویانە، دەركەوتووە ناوەڕۆكی هەندێك لەو بابەتانەی هەرزەكاران لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یان لەسەر تەلەفزیۆن سەیری دەكەن تووشی خەمۆكی و شڵەژانیان دەكات .

هەروەك لێكۆڵەرەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە هەرزەكاران رۆژانە بەتێكرایی ٩ كاتژمێر لەسەر ئینتەرنێت بەسەر دەبەن، بۆیە تێكرای خەمۆكی لای گەنجان و هەرزەكاران لەهەمان كاتدا لەئاستێكی پێوانەییدایە .

ئامادەكارانی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەڵێن: لایەنی ئەرێنی لێكۆڵینەوەكە بریتییە لە ئاشكراكردنی ماوەی ئەو كاتە و ئەو ناوەرۆكەی هەرزەكاران لەسەر ئینتەرنێت لەگەڵی كارلێك دەكەن، هەر ئەوەشە وایكردووە پیشوەختە هۆشداری بدرێت لە مەترسییەكانی تووشبوون بە خەمۆكی .

لەبەشێكی تری لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتووە، كە نزیكەی ٢٠% ی ئەو كەسانەی تا تەمەنی پێگەیشتن لایەنی كەم یەك جار تووشی خەمۆكی بوون ، بەڵام تێكرای تووشبوون بە خەمۆكی لەساڵەكانی دواتردا هەڵكشاوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved