دوو كاندید هەیەو ركابەری توندیش لەنێوانیان هەيە
گۆڕان لەسەر كاندیدی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم یەكلانەبووەتەوە

کوردستان

21/07/2019‌ 2872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر كاندیدی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكلانەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی دوو كاندیدی بەهێز بۆ ئەو پۆستە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، هەریەكە لەمحەمەد تۆفیق رەحیم‌و مستەفای سەید قادر، ركابەری دەكەن، بۆ ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

هەر بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەو ركابەرییەوە، گۆڕان تائێستا نەیتوانیوە لەسەر كاندیدی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم یەكلابێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم چاوەڕێی گۆڕان دەكات، بۆ ئەوەی كاندیدی سەرۆكی هەرێم یەكلابكاتەوەو ئەویش فەرمانی دەستبەكاربونیشی بۆ دەربكات.

جگە لەگۆڕان، یەكێتی نیشتمانیش پۆستی جێگرێكی تری سەرۆكی هەرێم وەردەگرێت، كە ئەو حیزبەش شێخ جەعفەر شێخ مستەفای ئەندامی مەكتەبی سیاسی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

هـ ـ ح