مامەڵەكەی توركیاو روسیا هاوكێشەی هاوپەیمانییە جیهانییەكان دەگۆڕێت

جیهان

21/07/2019‌ 1417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"مامەڵەكردنی روسیا لەگەڵ توركیا لەروودانی شۆرشێك گەورە ترە"، لەژێر ئەو ناونیشانەدا "قوستەنتین ماكیینكو" لەگۆڤاری –نیزافیسیمایا گازیتا- وتارێكی نوسیوە دەربارەی ئاسۆی هاوكاری سەربازی و تەكنیكی نێوان روسیا و توركیا، پاشان  پێشنیازی جێگیركردنی پیشەسازی دروستكردنی فرۆكەی شەركەری روسی (سو-57) لە توركیا.

نووسەر هاتووە: پێویستە لەوە دلنیابین، كە فرۆشتنی جۆرەكانی چەك، لە نمونەی كۆسیستەمی رۆكێتیی دوور مەودای دژە فرۆكە یان ئەو شەڕكەرانەی بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەكاردەهێنرێن، چوارچێوەی لۆژیكی بازرگانی و سەربازی و تەكنەلۆجی كلاسیكی تێدەپەڕێنێت، بەڵكو ئەوە بەردەوام بڕیارێكی سیاسیە، پێنوێنێكە روەو ئاراستەی جیۆ سیاسی بۆ ئەو وڵاتە، دەكرێ شانشینەكانی كەنداو داوای رۆكێتی دژە قەڵغان و زرێپۆش و ئۆتومبیلی پیادەو كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی كورت مەودا بكەن، بەڵام كاتێ شانشین و میرنشینێك بەلای كەمەوە فرۆكەی شەڕكەر یان رۆكێت لە روسیا دەكڕن، بەمانای ئەوەیە ئەنگلۆ سەكسۆنیەكان كێشەی گەورەیان لەگەڵ كارمەندە كلاسیكیەكان بۆ دروست دەبێت".

بۆ نموونە، كرینی ئێس-400 ی روسی لەلایەن توركیاوە زۆر زیاترە لەوەی تەنیا شۆرشێك بێت لە بازاڕی چەك، ئەمە نیشانەی ئەگەری وەرچەرخانێكە لەهاوپەیمانییە جیۆسیاسی جیهانییەكان، ئەوان ئەم سەرئێشەیە زیاتر دەكەن كاتێ سزا بەسەر توركیادا بسەپێنن و رادەستكردنی فرۆكەی جۆری ئێف-35 ی لێ قەدەغە بكەن. لە سەر ئەم شێوازە‌، سەپاندنی قەدەغە كردنی چەكی ئەمریكی بۆ ئەندەنوسیا و فەنزویلا هەلێكی زێڕینە بۆ روسیا تا بتوانێ بچێتە نێو ئەم بازاڕانەوە.

كاری گرنكی ئێستای روسیا لە ئێستادا خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، هەوڵی تەواو بدات بۆ ئەوەی مامەڵەی ئێس-400 بە بێ كەسی نەمێنێتەوە، پاش ئەوە هاوكاری لەسەر ئاستی بەرزدا بكات بۆ كاری هاوبەشی پیشەسازی سەربازی. بابەتی زۆر هەن بۆ هاوكاری كردنی لەم جۆرە، بۆ نمونە، جێگیر كردنی بەرهەمی فرۆكەی نەوەی پێنجەم ی روسی –سو57- لە توركیا، جا ئەگەر بێت و ئەمریكا ئێف-35 رادەستی توركیا بكات یان نا، جگە لەوەش چونە ناوەوەی روسیا بۆ نێو پرۆژەی توركیا بۆ بەرهەم هێنانی فرۆكەی سووك TE-X.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا