"ئێس 400" بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە

جیهان

21/07/2019‌ 1369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەو ناونیشانەدا -ئەنتۆن چاپلین – لە گۆڤاری –سفۆپودنایا پریسا- وتارێكی نوسیوە دەربارەی ترسی ئەمریكا لەوەی ئێران و قەتەرو رەنگە سعودیەش هەنگاوەكانی توركیا هەڵبگرن.

لە وتارەكەدا هاتوە : ئێس-400 رادەستی توركیا دەكرێت بە دوو رێگای سەرەكی : لە رێگای دەریاوە (ئەو بەشانەی زۆر هەستیارن)، و رێگای ئاسمانی (ڕادارو سیستەمی ئاشكرا كردنی رادیۆیی دوور مەوداو یەكەكانی ئیدارەی كارپێكردن). بەم شێوەیە كۆسیستەمی رۆكێتی دژە فرۆكە لە توركیا كۆ دەكرێتەوە.

گەیشتنی پێكهاتەكانی كۆ سیستەمەكە بۆ ئەنقەرە لە 23 ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، لەگەڵ هاتنی 10ی ئەیلولدا كۆكردنەوەكە دەگاتە كۆتایی بۆ ئەوەی بچێتە خزمەتی شەڕكردنەوە لە 20 ئاداری ساڵە 2020، بەڵام ئەو شوێنەی لێی جێگیر دەكرێت تا ئێستا دیاری و ڕانەگەینراوە.

دەربارەی ئەمە، سەرۆكی لیژنەی كاروباری نێودەوڵەتی روسی (لیونید سلوتسكی) بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە لە ماوەیەكی كەمدا ئەم كۆسیستەمە بە وڵاتانی تری رۆژهەلاتی ناوەراست دەفرۆشرێت. بەبێ ئەوەی ناوی هیچ وڵاتێك بێنێ، بەلام ئەوەی ئاشكرایە ئێران و قەتەرو سعودیە گرنگی زۆر بە كۆسیستەمی دژە فرۆكەی روسی دەدەن.

لەم بارەیەوە، گەورە توێژەری پەیمانگەی لێكۆلینەوەی زانستی بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیجیەكان –دینیس میرگورود- بە گۆڤارەكەی وتوە: لە واقیعدا رادەستكردنی ئێس-400 بە توركیا دەچێتە خانەی هەمواكردنەوە لە هاوسەنگی هێز لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا، لە پێش هەموو شتێك لە زەمانكردنی ئاسایشی وڵاتانی هەرێمی، ئەوان ئامادەن بۆ كڕینی چەكی روسی. لە هەمان كاتدا تێبینی ئەوە دەكەم توركیا بكەوێتە خانەی شوێنكەوتەی تەكنەلوجیا و ئابوری چاوەڕواننەكراوی روسیاوە، نەك بە تەنها سەبارەت بە ئێس-400، بەڵكو بۆ وێستگەی ئەكیۆ بۆ وزەی ئەتۆمی كە لەو وڵاتەدا بنیادی دەنێین و پێویستە هیڵی بۆری گازی توركی بۆ رابكێشین و گەشتیاران روی تێبكەن، ئەمە جگە لە كردنەوەی بازارێكی روسی بۆ ساغ كردنەوەی بەرهەمەكانی توركیا.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان توركیا و ئێران پێدەچێ بەرژەوەندیەكان  بە شێوەیەكی رێژەیی  ببڕێت، بڕوام وایە ئەمەش پێچەوانەوە دەبێتەوە بە لایەنی پۆزەتیڤ لەسەر ئاسایشی ناوچەكە. ئەو خاڵەشی زۆر گرنگە لەم چوارچێوەیەدا ئەوەیە؛ وڵاتانی تری رۆژهەلاتی ناوەڕاست دەكرێ بەهەمان شێوە كۆسیستەمی ئێس-400 لە روسیا بكڕن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا