شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی داوای ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌كاته‌وه كه پێشتر به‌شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر پێشكه‌شی یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردبوو.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی، كۆمپانیای ئۆدی داوای له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ساڵی ڕابردوو پێشكه‌شی یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردبوو، ئێستا بۆ كۆمپانیاكه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كۆمپانیای ئۆدی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌یه‌تی، پابه‌ند نه‌بوونه به بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا، بۆ نمونه ئه‌و یاریزانانه به ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌رپێچییان تۆماركردوه.
ڕیكلامكردن به‌ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای دیكه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌كێشه‌كانی كۆمپانیای ئۆدی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
ڕ . ج