عێراق دەیەوێت تورکیا رابگرێت
هەرێم ناهێڵێت بەغدا دژ بە پێشێلکارییەکانى تورکیا لەناو خاکى هەرێمدا دەستتێوەردان بکات

کوردستان

22/07/2019‌ 1696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکى لیژنەی ئاسایش و بەرگری  لەپەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کە حکمەتی هەرێم رەتیکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە تورکیا لەهاتنەناوی بۆناو هەرێم حکوومەتی بەغدا دەستتێوەردان بکات .

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندوە" بۆردومانی تۆپخانە و فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بێ رەزامەندی حکوومەتی بەغدایە، دەشڵێت " هاتنە ناوەوەی ئەم دواییەی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێم بەرێکەوتن و بەرەزامەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە ، نەوەک حکوومەتی ناوەندی ".

ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و ئەنجامدانی ئەو پرۆسە سەربازیانە لەناو خاکەکەی، لەبەر ئەوەی ئەوان بەرپرسی یەکەمن لە پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا .

 

ئەو پەرلەمانتارە بۆ پێگەى "مەعلومە" روونیشی دەکاتەوە کە حکوومەتی هەرێم رەتیکردۆتەوە رێگە بە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەران و حکوومەتی بەغدا بدات بۆ بەرپەرچدانەوەی هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا دەستتێوەردان بکەن .

زیادى دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە پابەندە بەوەی لەبەرانبەر تورکیا رۆڵی دیبلۆماسیانەی خۆی بخاتە گەڕ و رێگری لە پیشێلکردنی سەروەری خاکەکەی بکات.

لەم ماوەیەی دوایی سوپای تورکیا دەستپێکردنی پرۆسەی سەربازی "چڕنووک ٢"ی دەستپێکرد ، کە بە قسەی سوپای تورکیا ئامانج لێی راوەدوونانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان .

و:ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

س.هـ