هێرشەكەی عێراق.. جەنگێكی ساردی نێوان ئەمریكاو ئێرانە

عیراق

22/07/2019‌ 1362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕێكی هەواڵی زانیاری لەسەر هێرشی ئەمدوایەی عێراقی ئاشكراكردو بەئەلقەیەك لە زنجیرەی جەنگی ساردی دایە قەڵەم لەنێوان ئێران و ئەمریكادا.

ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی دیبكا باسی لەوە كردووە، هێرش كردنەكەی سەر سەربازگەی بەدر لە باكووری عێراق لە رۆژی هەینیی رابردوودا، ئەلقەیەكی نوێیە لە زنجیرەی جەنگێكی سارد لەنێوان ئێران و ئەمریكا، بەلكو هاوپەیمانەكانی ئەمریكاش .

ماڵپەڕە ئیسرائیلییەكە باسی لەوەش كردووە، هێرشەكەی سەر سەربازگەی بەدری سەر بەمیلشیا عێراقی و ئێرانییەكان لە نزیك شارۆچكەی ئامرلی رۆژهەلاتی بەغدا سەرەتایەكە، یاخود ئەڵقەیەكی نوێیە لە جەنگی ساردی نێوان ئەمریكا و ئێران، كە تێیدا ژمارەیەك چالاكوان یاخود كادیرانی حەشدی شەعبی تێدا كوژراوە.

جێگای ئاماژەیە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق رۆژی هەینی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتبوو: سەربازگەی شەهیدان لە ناوچەی ئامرلی سەر بە حەشدی شەعبی سەرلەبەیانی ئەمرۆ رووبەرووی بۆردومان بوەوە لەلایەن فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی نادیارەوە و بۆردومانەكە بوە مایەی برینداربوونی دوو كەس.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا