سبه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان

22/07/2019‌ 3200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌ سستی به‌رده‌وامه‌و بڕیاری سبه‌ی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شارپرێس-ی راگه‌یاند،  سبه‌ی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی پشكی هەرێم بۆ ئەو مانگە كەمێك پێش ئێستا قسەم لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق كرد، پێی راگەیاندم، سبەی سێشەممە پشكی هەرێم دەنێردێت".

به‌وته‌ی ئەو پەرلەمانتارە وەزیری دارایی ئەوەشی وتووە، "هیچ خەلەلێك نییە، بەڵكو مانگانە، كە وەزارەتی دارایی كاتێك دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە چەند رۆژێكی پێدەچێت دواكەوتنی چەند رۆژێك مانای بونی گرفت یا كێشە نییە".
ه.م