ڤیدیۆ.. مۆتۆرۆلا بەمۆبایلێكی نوێوە دەگەڕێتەوە بازاڕەكانی جیهان

جیهان

24/07/2019‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "مۆتۆرۆلا" مۆبایلێكی نوێی نمایشكرد، كە دەیەوێت بە بەهێزی بگەڕێتەوە بازاڕەكانی جیهان.

نرخی مۆبایلەكە 250 دۆلاری ئەمریكییەو قەبارەی شاشەكەی 6.3 بۆسەو دیقەكەی (2250/1080) پێكسڵەو تەواوی رووی پێشەوەی داپۆشیوە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە Sаmsung Exynоs 9609 بەلەرەی 2.2 گێگاهێرتزو رامەكەی 4/6 گێگابایتەو میمۆری ناوەكەشی 128 گێگابایتە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە (48+13+8) میگاپێكسڵەو كۆمەڵێك تایبەتمەندی تریشی هەیە، كە لەم گرتە ڤیدیۆییە دەردەكەوێت.

هـ ـ ح