شارپرێس:
شووتی یەكێكە لە بەرهەمە بەتامەكانی وەرزی هاوین و گەلێك سوودی تەندرووستیشی هەیە ، بەڵام خەڵك بەگشتی نازانن چۆن شووتییەكی باش و گەیشتوو لە شووتییەكی نەگەیشتوو لەیەكتر جیابكەنەوە .
تەكنیكێكی ناسراو هەیە، كە لەرێگایەوە دەتوانی شووتییەكی نموونەی هەڵبژێریت ، بۆ ئەوەش پێویستت بە چەند هەنگاوێك هەیە كە لیرەدا باسیان دەكەین :
دەنگ:
كاتێك دەكێشی بەشووتییەكەدا دەبێت دەنگێكی لێوە بێت لەنێوان دەنگی كپ و زرینگانەوەدا بێت ، خۆی زرینگانەوە مانای گەیشتنی شووتییە ، دەنگی كپیش مانی نەگەیشتوویی دێت یان زۆر گەیشتووە و كۆن بووە .
توێكڵی شووتی :
نابێت ئەو شووتییە هەڵبژێریت كە رەنگی توێكڵەكەی زۆر زەقە ، لەبەر ئەوەی شووتی گەیتشتوو رەنگە زەقەكەی لەدەست دەدات .
كێش و قەبارەكەی :
واباشترە ئەوانە هەڵنەبژێریت، كە قەبارەیان زۆر گەورەیە یان زۆر بچووكە ، بەڵكو باشترینیان مامناوەندەكانن ، ئەگەر لەچاو قەبارەكەی هەستت كرد قورستر دیارە ، ئەوە مانای وای باش گەیشتووە و بێكێشەیە .
پەڵەی زەرد :
نیشانەی پەڵەی كێڵگەیە ، كە رەنگێكی زەردی كاڵە و لەسەر پشتی شووتییەكە دەردەكەوێت ، ئەگەر ئەو پەڵە زەردەت بینی ، ئەوە مانای گەیشتنی شووتییەكە دەگەیەنێت .
خەت و خاڵ :
ئەو شووتییە هەڵمەبژیرە، كە پرە لە قڵیش و خەت و خاڵ.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی