ناكۆكی بەغدا و هەولێر لەسەر هەناردەكردنی نەوت هەرێم بەرەو چارەسەربوون دەچێت

عیراق

24/07/2019‌ 961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: میدیاكان
ئامادەكردن‌و وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر

عەرەبی جەدید بڵاویكردەوە
ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر هەناردەكردنی نەوت هەرێمی كوردستان بەرە و چارەسەر بوون دەچێت.

بەپێی رۆژنامەكە، چەند پەرلەمانتارێكیش ئەوەیان دووپاتكردەوە  لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا پێكهاتووە بۆ ڕادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆانەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بەغدا. 

هەروەها سە‌رچاوە عێراقییەكان دووپاتیانكردووەتەوە، كە لە ماوەی ئایندە شاندێكی هەولێر سەردانی بەغدا دەكات بۆ سەرپەرشتیكردنی میكانیزمەكان ڕادەستكردن نەوت هەرێم بە بەغدا.

هاوكات تاوتوێكردنی پرسە تەكنیكییەكانی وەك بڕی نەوت هەناردەكراو و نرخی فرشتن و شێوازی ڕادەستكردنی دەرامەتە نەوتییەكان. 

باس ئەوەش دەكرێت، كە لەو پرسەدا هەولێر نێوانگیر دەبێت لە نێوان كڕیاری نەوت و بەغدادا، یاخود پارەكە ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی كۆمپانیای سۆمۆوە.

لەو بارەوە ئەمجەد عیقابی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: داهاتە نەوتییەكان بە كاریگەری لەمەوپێش (ئەسەر ڕەجعی) ڕادەستی بەغدا دەكرێن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو ڕێككەوتنەی لە سەرەتا ئەمساڵدا كراوە، هەروەك لە بودجە گشتی 2019 دا جێگەی‌ كراوەتەوە.

شەڕقلئەسەت بڵاویكردەوە
دۆناڵد دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكیدا ئێرانی بە درۆ خستەوە لەوەی‌ تۆڕێكی سیخوڕی 17 كەسی ئەمریكای هەڵوەشاندبێتەوە كە گوایە لە لایەن "سی ئای ئەی‌" وە ڕاهێنانیان پێكراوە، ووتیشی ئێران لە پاشاگەردانییەكی تەواودا دەژیەت، ئابوروییەكەشیان مردووە و خراپتریش دەبێت، تڕەمپ ووتی ئارەزوویەكی ئەوتۆی نەماوە بگاتە ڕێككەوتنێك لەگەڵ تاراندا. مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە ئەمریكاش ووتی ئێران مێژوویەك دوور و درێژی لەگەڵ درۆكردندا هەیە.

میدیاكانی ئێران پێشتر وێنە چەند كەسێكیان بڵاوكردبۆوە كە گوایە ئەفسەری "سی ئای ئەی" ‌ ئەمریكین و پەیوەندییان بە چەند سیخوڕێكەوە هەبووە كە تۆڕێكی ئەلەكترۆنییان بەڕێوەبردووە. ئەو سیخوڕانەش لە چەند دەوڵەتێكی جیاجیادا دەستگیركراون. دیاریش نییە ئەم گوتەیە ڕاستە یان نا.

شەڕقلئەسەت بڵاویكردەوە
تیریزا مەی ‌ سەرۆك وەزیری پێشووی بەریتانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی كردووە، داوای ئازادكردنی گوێزەرەوە بەریتانییەكەشی‌ "ستینا ئەمپیرۆ" كرد و وتی: بە نایاسایی لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گیراوە. 

هەروەها جیرمی هانتی وەزیر دەرەوە بەریتانیاش وتی: وڵاتەكەی كۆششی پێكهێنانی هێزێك پاسەوان دەریایی ئەوروپی دەكات لە كەنداو، ووتیشی ئەو هێزە بەشێك نابێت لە سیاسەتی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ فشارخستنەسەر ئێران، ئەوەشی گووت داوا لە هەر كەشتییەك دەكات كە ئاڵای بەریتانیای هەڵدابێت، پێش دەستپێكردن گەشتی دەریای لە گەرووی هورمز، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی بیپارێزن، دووپاتیشیكردەوە كە ووڵاتەكەی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانی گەرەك نییە.

ئاژانسی هەواڵی عومانیش، ڕۆژی 2 شەممە ڕایگەیاند كە یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوە، شەممەی سەردانێكی ئێران دەكات بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە، ئاژانسەكە لەوە زیاتری باس نەكرد. 

مەداپرێس بڵاویكردەوە
حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوبەندی نەسڕ و موقتەدا سەدری سەرۆكی سەرۆك ڕەووتی سەدر، گفتوگۆكانیان دەست پێكردۆتەوە و ئەمجارەشیان بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی چاكسازییەكی هاوبەشە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە سەكردەكان حزبی دەعوە ناكۆكی و گرفتیان هەیە و پێشبینی ئەوەش دەكرێت عەبادی تاكلایەنە لەو حزبە بچێتە دەرەوە.

هاوبەندی نەسر ئەوە هەواڵەی دووپات كردۆتەوە كە پەیوەندییان لەگەڵ سەدردا بەردەوامە، ئەوەشیان ئاشكرا كرد بەم زووانه لە شار نەجەف بۆ تاتوێكردنی پڕۆەیەكی چاكسازی تازه بەیەكەوە كۆدەبنەوە‌. حاكم زاملی پەرلەمانتاری پێشوو لە لێدوانیكیدا بۆ مەداپرێس ووتی كە عەبادی لە هەموو كەسێك دیكە زیاتر لە پڕۆژەكەی‌ ڕەووتی سەدرەوە نزیكە، ئەوەشی گووت ئەگەر حكومەتەكهی‌ ئێستا سەركەوتوو نەبوو، ئەوان بیر لە جێگرەوەیەكی گونجاو دەكەنەوە. زاملی بە دووری زانی لەم قۆناغەدا عەبادی ببێتە جێگرەوەی عەبدولمەهدی، ووتیش ئەوان پشتیوان حكومەتەكە ئێستان بۆ سەركەوتن لە كارەكانیدا، بەڵام بیریان لەوە كردۆتەوە هاوپەیمانییەك لەگەڵ فراكسیۆن سائیرون لە پەرلەمانی عێراقدا دروست بكەن، تاوەكو ببنە زۆرینە.
 
هاوپەیمان نەسڕ چەند ڕۆژێكە ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان لەناو پەرلەماندا ڕاگەیاندووە و لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم كوردستان و دۆسیەی سنور، ڕەخنە زۆریان لە عادل عەبدولمەهدی گرتووە.

سپۆتنیك بڵاویكردەوە
حكومەی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە لیژنەیەكی هاوبەش بەم زووانە گفتوگۆ لەسەر هەموو ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات. 

حكومەت هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكیدا ئامادەیی بۆ ئەوە كردووه ‌كە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دووەم كۆبوونەوەی خۆی گرێداوە و دووپاتی ئەوەش كراوەتەوە كە بە ئامار مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتی كوردستانی بۆ بەر‌پرسانی حكومەتی عێراقی ڕون بكرێتەوە ، بەم زووانەش گفتوگۆی هەردوولا دەست پێدەكات و لیژنەیەكی هاوبەشیش ئەو میكانیزمانە دیاری دەكات كە دەتوانن ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكەن.

چەند ڕۆێكیش پێش ئێستا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا كرد و لەگەڵ هەریەك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و چەند سیاسییەكی دیكە كۆبۆتەوە بۆ تاوتوێكردن پرسی چارەسەركردن ناكۆكییەكان نێوان هەریم و بەغدا.