مێژووی نهێنی پەیوەندییەكانی نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی

جیهان

24/07/2019‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەردانی "ئیسڕائیل كاتس"  وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل بۆ ئیماڕات، لە بەروار 30 یۆنیۆ ی 2019 كۆتایی هات، ئەمەش ڕووی ڕاستەقینەی لێڵی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای دەرخست، كە پڕیەتی لە دژیەكی كردە ئەمنی نهێنی و تیرۆركردن و پاكتاوكردن جەستەیی ، تا دەگاتە پەیوەندییە فەرمییەكان.

هەرچەندە ئەبوزەبی  پەیوەندییە نهێنییەكانی ساڵانی دوورمەودای  لەگەڵ تەلئەبیب ڕەتدەكاتەوە، تەڵەكەبازانەش بانگەشەی‌ بەرگیكردن لە مافی گەلی فەڵەستین و پاڵپشتی پرسەكان عەرەبی و ئیسلامی دەكات ، بەڵام زەمانە بواری ئەوەی پێنەدان لەم گەمەیە بەردەوامبن و ڕوو ڕاستەقینەی دەرخستن بۆ ڕای گشتی.

ئەمەش‌ یەكەم سەردان وەزیرێكی دەرەوە ئیسڕائیل نییە بۆ ئەبوزەبی، پێشتر " میر ڕیغیف" ی وەزیر ڕۆشنبیر و وەرزش لە ئۆكتۆبەری 2019 سەردانی ئەبوزەبی كردووە، ئەو كاتیش ناڕەزایی زۆری عەرەبەكانی لێكەوتەوە.

ئەوەی چاوێری ڕۆژنامە ئیسڕائیلییەكانیش بكات، بە ڕوون ئەو هاریكارییە ئەمنییە نهێنییەی نێوان تەلئەبیب و ئەبو‌زەبی بۆ دەردەكەوێت كە ئامانجی لابردن بەربەستەكانی بەردەم ئیسڕائیل و جەنگان دژی حەماس و جوڵانەوەكان ئیسلامی سیاس و تەنانەت دەوڵەتە عەرەبییەكانی پاڵپشتی پرسی فەڵەستینە. هەموو ئەمانەش بە ئامانجی ئاساییكردنەوە دۆخەكە لەگەڵ ئیسڕائیل و جوانكردن سیاسەتەكان ئەبوزەبی.

سەربای ئەوەی ئەبوزەبی ماوە چەند دەیەیەكە ئەو پەیوەندییانەی‌ بە نهێنی هێشتوونەوه و میدیاكانیشی باسی لێوە ناكەن، بەڵام میدیاكانی ئیسڕائیل لەم ساڵانەی دوایدا سرووشتی ژێرپەردەی ئەو پەیوەندییانەیان ئاشكرا كردووە" ئەمەش بە مەبەستی هاندانی دەولەتان دیكەی عەرە‌بی بۆ ئاساییكردنەوەی پە‌یوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

ڕۆژنامەی‌ "مەعاریف"  ئیسڕائیلی لە 8 ی یۆنیۆ 2019 ووردەكاری پەیوەندی تایبەت و هاریكاری هەواڵگری ئەمنی قوڵی نێوان ئیسڕائیل و ئەبوزەبی خستۆتەڕوو. "یوی میلیان" ی پسپۆڕی كاروبارە هەواڵگرییەكانی ڕۆژنامەكە دەڵێت ئەو پەیوەندییانە بە هۆی سرووشت پەیوەندییە هاوبەشەكان نێوان هەردوولاوە مەزنتر بوون.
 
ئاماژەی‌ بەوەش كردووە كە ئەبوزەبی وەك میرنشینێكی سەربەخۆ ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ تەلئەبیب گرێداون نەك وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ، ئەم پەیوەندییە بەندە لەسەر مامەڵەی چەك كە تەلئەبیب چەك و كەرەستە جەنگی هەواڵگری و تەكنەلۆجی بەو میرنشینە دەفرۆشێت.

میدیاكانی عیبری دەڵێن كۆمەڵگا پیسەسازییە سەربازییەكان و كۆمپانیای "ئەلبەیت" پەیوەندییەكی پتەویان لەگەڵ ئەبوزەبیدا هەیە، بە گوێری زانیارییەكانی ڕۆژنامەكه،‌ تڕەمپی سەرۆكی ئەمریكا كە پەیوەندی باش لەگەڵ بن زاید هەیە، ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات تەكنیكی سەرباز تەكنەلۆجی بە ئەبوزەبی بفرۆشێت كە ئەمریكا بەرهەمی هێناون. وەك ئەوەی‌ كۆمپانیای"NSO" ی ئیسڕائیلی پرۆگرامی "بیغاسۆس" ی هەواڵگری بە ئەبوزەبی فرۆشتووە كە توانستی چوونە ناو پرۆگرامەكانی مۆبایل و دەرهێنان زانیارییەكانی هەیە، ئەمە جگە لە كڕین كەلوپەلەكانی كۆمپانیای "فێرنت" ی ئیسڕائیلی كە كەلوپەل هەواڵگری دەفرۆشێت و لەوانەش تەكنیكەكان گوێهەڵخستن.

ڕۆژنامەكە دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو پەیوەندییە نهێنییانە 15 ساڵ لەمەوبەر گرێدراون، بەڵام دامەزراوەی‌ ئەمنی و هەواڵگری ئیسڕائیلی بە نهێنی هێشتویاننەوە، "مەتای كوخافی" بزنسمان ئیسڕائیلی پشكدار بووە لە دامەزراندنی ئەو پەیوەندییانە هەروەك خۆی لە سەنگافورا شانازی بەو كارەیەوە كرد و دانیپێدانا.

كوخافی ووت كە كۆمپانیای "لۆجیك"  كەلوپەلی كێڵگەكانی نەوت و پاراستنی سنورەكانی بە ئەبوزەبی فرۆشتووە، ڕاوێژكاری ئەمنیشی پێشكەش كردوون، جەنەڕاڵەكانی ئیسڕائیلیش خزمەتگوزاری هەواڵگرییان پێشكەش بە ئەبوزەبی كردووە، "عاموس مالكا" ی سەرۆك بەشی هەواڵگری سەربازی پێشوو و "ئیتان بن یاهو" ی فەرماندە هێزی ئاسمانی پێشووتر بە ناوی كۆمپانییاكەوە لە ناو ئەبوزەبی كاریان كردووە.

كوخافی دەڵێت فڕۆكەكەیەكی تایبەت ئەو جەنەڕاڵە سەربازییه ئیسڕائیلییانە لە قوبڕسەوە دەگوازێتەوە بۆ ئیسڕائیل و دەیەها كاری دیكەی لەم جۆرەشی ئەنجام داوە.

بە گوێرەی گۆڤاری "ئینتڵجێنس ئۆنلاین" ی فەڕەنسی پسپۆڕ لە كاروباری بەرگری، ئەوانەی سەرپەرشتی كردەكانی مامەڵەی فرۆشتنی چەك دەكەن لەگەڵ ئەبوزەبی، هەر یەك لە "دیڤید میدان" ی دەزگا مۆساد و "وافی لئمی" دامەزرێنەری كۆمپانیای"ئۆرانیتكۆس" بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە‌.

لەم دواییانەشدا ڕۆژنامە ئیسڕائیلییەكان ئاماژەیان بە گەورەیی قەبارەی ئەو هاریكارییە چەكسازییەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل كردووە لە پشتیوانیكردنی عەبدولفەتاح سیسی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی "ویلایەتی سینا"  و ئەنجامدانی هێرش ئاسمانی هاوبەش هەروەك میلمان دەڵێت.

خەلیفە حەفتەریش بەشدارە لەو هاریكارییە و پەیوەستە بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەبوزەبی و ڕژێمەكە "سیسی" دا. لەم ساڵانە دوایشدا هاریكارییە سەربازییەكە گەیشتۆتە ڕادەی ئەنجامدان مانۆڕی سەربازی ئاسمانی هاوبەش.

سەرچاوە: خەلیج ئۆنلاین  
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر