ڤیدیۆ.. شیفرۆلێت نمایش بە ئۆتۆمبیلە وەرزشییەكەی دەكات

جیهان

25/07/2019‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆمپانیای "شیفرۆلییە"ی ئەمریكی نمایشی بە ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە لەجۆری Corvette و تایبەتمەندی وەرزشی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە بەدیزاینێكی جوان‌و كوالییەتی بەرز دروست كراوەو پێشوو دواوەی ئۆتۆمبیلەكە لەچەند لایتێكی ئێڵ ئیدی پێكهاتووە.

ئۆتۆمبیلەكەی "شیفرۆلییە" لەناوەش دیزاینی تایبەتی هەیەو تەواوی كوشتنەكانی جلدەو شاشەیەكی گەورەی هەیە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری تۆربینییەو هەشت بستۆنی هەیەو قەبارەكەی 6.2 لیترو هێزەكەی 502 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات لەماوەی سێ‌ چركە بەرز دەبێتەوەو هەشت گێڕی هەیەو نرخەكەی 60 هەزار دۆلارە.

هـ ـ ح