چۆن ڤیتامینەكان دەكەیتە سەرچاوەیەكی باشی خۆراك؟

تەندروستی

25/07/2019‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەستەت ئامێرێكی بەتوانایە، كە دەتواناێت هەموو جۆرە شتێك بۆ خۆی ئەنجامبدات، بەڵام لەسەر بابەتی ڤیتامین دەكرێت هاوكارێكی باش بیت بۆ ئەوەی سەرچاوەی خۆراكیان لێدەست بخەیت.

گرنگییەكە لەوەدایە جۆری جیاواز لە خواردن بخۆیت بۆ دەسكەوەتنی ڤیتامینی جیاواز، لێرەدا با ورد لە ڤیتامین A  بۆ B   بڕوانین

ڤیتامین A  
ئەم جۆرە ڤیتامینە ڕۆڵیكی گرنگ لە بینایی چاوەكاندا دەبینێت و یارمەتی دەدات لە بینی ڕەنگەكاندا هەر لە بینی ڕووناكی زەرەوە بۆ مۆری تۆخ، هەروەها یارمەتی جەستە دەدات لەكاتی ژەهراوی بووندا.

لە چ خوارنێكدا ڤیتامین A   بوونی هەیە
شیر
جگەر
پرتەقال و سەوزەوات
سپیناخ  

ڤیتامین B 
ڤیتامین B  زیاتر لەجۆرێكی هەیە، كە ئەوانیش بریتین لە B1,B2,B6, B12، كە ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ وزەی جەستەی مرۆڤ.

لەخواردنەكانی ماسی و خواردنە ئاوییەكان ، شیرەمەنیەكان، سەوزەواتەكان، زەیتوون و پاقلە ئەو جۆرە ڤیتامینە هەیە.

ڤیتامین C
ئەو ڤیتامینە گرنگە بۆ پاراستنی پێستی لەش، لەوانە پووك، ئێسك، لیمفە بۆرییەكان بەباشتركردنی شێوەكان.ڤیتامین سی یەكێكە لەكلیلەكان ئەگەر بریندار بووی بەخێرایی سارێژی دەكات .

هەروەها یارمەتی لەش دەدات بە بەرگری كردن لە هەوكردن‌و بەبوونی ڤیتامین سی تۆزێك قورسە بۆ ئەوەی بە ئاسانی تووشی نەخۆشی ببیت. 

ئەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، شلیك، كیوی، تەماتە، بروكلی، بیبەری شیرین‌و تون، كەلەرم، كاڵەكی زەرد.

ڤیتامین D
ڤیتامین دی گرنگە بۆ گەشەی ئێسكەكان، هەروەها گرنگە بۆ بەهێزی دانەكان .

ڤیتامین دی گرنگە بۆ گەیاندنی ڕیشاڵەكان بۆ دەست، یارمەتی لەش دەدات بۆ هەڵمژینی بری پێویستی كالیسێۆم.

ڤیتامین دی گرنگ بۆ پێست كاتێك  لە ژێر تیشكی خۆردایت.

ئەو خواردنانەی ، كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (دی) وەك ماسی، زەردێنەی هێلكە، خواردنی جگەر، شیر.

ڤیتامین E
هەموو كەسێك پێویستی بە ڤیتامین ئی هەیە، ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ گەشەی خانەكان و پاراستنی پێست لە تێكشكاندن، هەروەها گرنگە بۆ تەندروستی خڕۆكە سورەكانی خوێن.

ئەو خواردنانەی، كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (ئی) زەردێنەی هێلكە، بوندوق، ڕۆنی ڕووەكی وەكو ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە، رۆنی زەیتوون، گەڵای سەوزی سەوزە، گەنم، شۆفان .

ڤیتامین K 
كاتێك برینێكت توش دەبێت و خوێن لەرێگەی ڤیتامین K وە بەیەكەوە دەبەسترێنەوەو دەمەیەێت لەسەر پێست و برینەكە لە خوێن بەربوون دەگیرسێتەوە.

ئەو جۆرە لەم خوادنانەدا بوونی هەیە
سەوزەو میوە 
بەرهەمە شیرەمەنیەكان
بڕكلی
ڕۆنی ڕووەكی

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل‌و شەیدا كەمال