ئافرەتێكی بەریتانی بەهۆی خۆشتن بەعەدەسەوە بینایی لەدەستدا

تەندروستی

25/07/2019‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێكی بەریتانی بەهۆی خۆشتنی بە عەدەسەی چاوەوە لەناو گەرماو بووە هۆی لەدەستدانی بینایی یەكێك لە چاوەكانی .

پێگەی LiveScience بڵاویكردەوە، هۆكاری كوێربوونی ئەو ئافرەتە بەریتانییە بۆ نەخۆشییەكی گوازراوەی دەگمەن دەگەڕێتەوە .

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كاتێك ئەو هاووڵاتییە دوای دوو مانگ لەئازاری چاوی سەردانی پزیشك دەكات و رایدەگەیەنێت كە هاوێنەی چاو بەكاردەهێنێت ، تەنانەت لەكاتی خۆشتنیشدا لایان نابات.

دەركەوتووە چاوی راستی ئافرەتەكە وەك نیوە كوێر بوو وابووە ، هەروەك پزیشكەكان بۆیان دەركەوتووە تەمێك لەسەر گلێنەی چاوی هەیە  كە پشكنینەكان بۆیان دەركەوتووە هۆكاری لەدەستدانی بینایی ئەو چاوەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە رەشێنەی چاوی تووشی نەخۆشییەكی گوازراوە بووە كە "هەوكردنی رەشێنەی شەوكەمیبییە" واتا هەوكردنی چاوە بە بالاكانسامیبا.

هەوكردنی گلێنەی شەوكەمیبی نەخۆشییەكی دەگمەنە بەجۆرێك ئەمیبیا Acanthamoeba دەچێتە ناو رەشێنەی چاوەوە ، كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی بینایی تاوەكو كوێركردنیشی ، ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەكارهێنانی عەدەسەی چاو بێپاككردنەوەی زۆر بەربڵاوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی