شارپرێس:
زاناكان داوا دەكەن قەڵەویش هاوشێوەی رەبۆ و فێگرتن وەك نەخۆشییەكی درێژخایەن پۆلێن بكرێت ، ئەوەش لەپێناو ئەوەی هاندانی قەڵەوەكان بدرێت لەلای پزیشك چارەسەر وەربگرن.
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە كێشی خەڵك بۆماوەیی و ژینگەی دەوروبەر كاریگەری لەسەری هەیە لەساڵی ١٩٣٦ وە ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی ، قەڵەویی وەك نەخۆشیی هەژمار كردووە ، پزیشكان دەڵێن ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر دووانەكان كراون دەركراوە كە ٤٠% بۆ ٧٠% جیاوازی كێش بەهۆی بۆماوەییەوەیە .
جگە لەوەی ٢٠٠ جۆر لە جیناتەكان كاریگەریان لەسەر كێش هەیە ، زۆربەشیان بەشدارن لە رێكخستنی ئارەزووی خواردن ، ئەگەریشی هەیە ئەو جینە بۆماوەییانە كە بەشداری لە زیادكردنی كێشدا دەكەن لە لاواز و باریكەلەكاندا نەبێت.
شارەزایان دەڵێن: دابەشبوونی چەوری لە جەستەدا، كە بەشداری دەكات لەلێكەوتە خراپەكانی پرۆسەی سووتانی وزە دیسان كاریگەری جیناتەكانی لەسەرە .
ڕوونیشیان كردووەتەوە، كە داننان بە قەڵەوی وەك نەخۆشیی درێژخایەن رەنگە كاریگەری هەبێت لەسەر هاندانی تووشبووان بەوەی لەجیاتی خواردنی جەمی تەندرووست یان دەرمان بی هیچ رەڤەتەیەكی پزیشكی ، بچن یارمەتی پزیشكی وەربگرن .
لەكۆتاییدا پزیشكان دەڵێن: ئەگەر قەڵەوی وەك نەخۆشیی هەژمار نەكەین ، ئەوە ناتوانرێت دەردەكە جڵەو بكرێت"، بەلام ئەم پاساوە لەلایەن هەندێك لە پزیشكانەوە رەخنەی لێگیراوە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی