لێكچوونیان تەنیا لەقژیاندا نییە..
جۆنسۆن دەبێتە ترامپی بەریتانیا

جیهان

25/07/2019‌ 1821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆنسۆنی 55 ساڵ سەرۆكایەتی حكومەتی بەریتانیای وەرگرت، بۆچوونەكان باس لە نزیكی هەڵوێستەكانیان لێكچونەكانیان دەكەن لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ، نەك تەنیا لەرواڵەت و پرچیاندا، بەڵكو لە زۆر شتی تریش.

خاڵە لێكچووەكانی نێوان ترامپ و جۆنسۆن
شێوە: هەردووكیان پرچیان كاڵەو شێوە داهێنانێكی جوانیان هەیە.

شوێنی لەدایك بوون : نیویۆرك.

كەسایەتی: جۆنسۆن و ترامپ كەسایەتیەكی ڕاڕایان هەیە، زوو هەڵوێست دەردەبڕن و لێی پەشیمان دەبنەوە. بۆ نمونە دوای ئەوەی جۆنسۆن ژنە موسڵمانەكانی بە سندوقی بەریدو دزینی بانكەكان وەسف كرد لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا داوای لێبوردنی لێ كردن، هەرچی ترامپە كۆنگرێس لێكۆڵینەوەی دەربارەی سیاسەتە ڕاڕاكانی كردوە لە ماوەی دوو ساڵی یەكەمی سەرۆكایەتیەكەیدا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ویستی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بكشێتەوە.

رەگەز پەرستی و هەڵوێست لەسەر ناكۆكی: هەردووكیان زمانی رەگەزپەرستی بەرانبەر موسڵمانەكان و پەنابەرەكان بەكاردەهێنن. بۆ نمونە جۆنسۆن هێرشی كردە سەر سەرۆكی پێشووی ئەمریكا باراك ئۆباما بەوەی رەگەزی لە رووی رەسەنێتیەوە ئەفریقیە. بەهەمان شێوە ترامپ هێرشی كردە سەر ئەندامە ژنەكانی كۆنگریس بەوەی لە رەگەزی جیاوازن و داوای لێكردن بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هاتوون.

دەربارەی ئیسلامیش هەردوولایان هەلوێستی هاوبەشیان هەیە، جۆنسۆن لە ساڵی 2007 لەسەر ئیسلم نوسیویەتی و دەڵێت: ئیسلام بۆ چەندین سەدە هۆكار بوە لە دواكەوتنی جیهان و وای دەبینێ هەموو شوێنێكی ئالۆز لە جیهاندا پەیوەندی بە ئیسلامەوە هەیە، لە بۆسنەوە تاكو عێراق و كشمیر. لای خۆیەوە ترامپ دەڵێ: بڕوام وایە ئیسلام رقی لێمانە و لەگەڵ هاتنە سەر دەسەلاتی رێگەی نەدا هەندێ لە هاوڵاتیانی وڵاتە عەرەبیەكان بچنە نێو خاكی ئەمریكا.

هەڵوێست لە یەكێتی ئەوروپا: جۆنسۆن وای دەبینێ پێویستە بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە بەبێ هیچ رێككەوتنێك، و پێی وایە مانەوەی لە یەكێتی ئەوروپا زیانی زۆرە بۆ ئەو وڵاتە، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ دیدگای ترامپ و داوای لە بەریتانیا كردوە بەبێ رێككەوتن لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە و ئەو 39 ملیار جونەیهە ئیستەرلینیەی وەك مەرج بۆ دەرچوون لەسەری دانراوە؛ رەت دەكاتەوە.

پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل: جۆنسۆن دووپاتیدەكاتەوە تا سەر مۆخ سەهیونیە، ئیسرائیل بە دەوڵەتێكی مەزن دادەنێت و خۆشی دەوێ، بەلای ترامپیشەوە ئەم بابەتە روونە، هەر لەكاتی دان نان بە قودس وەكو پایتەختی ئیسرائیل و لەهەمان كاتدا بالیۆزخانەی ولاتەكەی بۆ ئەوێ گواستەوە، سەرەرای دان نان بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزانیەكانی جۆلانەوە تاكو دەگاتە بەرپاكردنی گرێبەست و مامەڵەی سەدە.

هەڵوێستە رووگیریەكان: جۆنسۆن بەبەردەوام هۆكار بوە بۆ رووگیریی بەریتانیا و گێلیەكەی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی دۆستەكانی بەریتانیا لە حاڵەتی سەرسوڕماندا بن لە بەرانبەری. كۆتا كاری بریتی بوو لە بردنی ماسیەك بۆ كۆنگرەی رۆژنامەوانی ، ترامپیش لەكاتی هەڵمەتی هەلبژاردندا داوای لە یەكێك لە بەشدار بووان كرد دەست لە قژی بدات بۆ ئەوەی بزانێ هی خۆیەتی یان نا.

ژیانی سۆزداری پڕ لە هەرا: هەردووكیان هاوبەشن لەوەی بە ئاشكرا ناتوانن بەسەر ژیانی سۆزداری خۆیاندا زاڵ بن.
ماوەیەك لەمەو پێش رۆژنامەكانی بەریتانیا هەرایان دروست كرد لەسەر هەواڵێك گوایە هاوژینەكەی لە ماڵەوە دەری كردوە بەهۆی ئەوەی پەیوەندیەكی تری خۆشەویستی دروست كردوەو یەكەمجاریشی نیە، جگە لەوەش ئەوە یەكەم جار نەبوە لە ماڵەوە دەربكرێت.

ترامپ سەرەرای كۆمێنتە بێ رێزەكانی لە بەرانبەر ژنان، ئەوە زانراوە چەندین پەیوەندی سۆزداری لە دەرەوەی چوارچێوەی خێزانیدا هەبوە، و ئاشكراش بوە پارەی زۆری وەك بەرتیل داوە تاكو ئەوانەی سێكسی لەگەڵ كردوون بێ دەنگیان بكات، دیارترینیان ستوركی دایلز ئەكتەری فیلمە رووتەكان بوو.

سەرچاوە: RT.Arabic
سەرچاوە: حلمی رەسول رەزا