ئایا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەری باشی لەسەر منداڵەكانمان هەیە؟

تەندروستی

25/07/2019‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموو كات بێزاری لەوەی منداڵەكەت زۆربەی كاتەكانی لەسەر تۆڕە كۆمەڵەیەتییەكان بەسەر دەبات، نیگەران مەبە لەوە، چونكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یارمەتی منداڵەكەت دەدات چەند بیرۆكەیەكی نوێی بۆ دروستت ببێت و لێهاتووبێت لە هەندێك بابەتدا.

یارمەتیان دەدات ، كە فێربن  بیر لە خۆیان بكەنەوە
پێشانی منداڵەكەتی بە، كە چۆن ئەو بابەتانە گونجاو نین بۆ ئەو، كە سەیریان بكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەیەكەوە دەتوانن بە دوای زانیاری ، بابەتی بەسوودو گرتەی ڤیدیۆییدا  بگەڕێن، كە ئەو زانیارییەكان گرنگن بۆ ژیانی منداڵەكەت.

فێریبكە چ بابەتێكی كارامەی بینی لەئینتەرنێت دوای دوبارەی بكاتەوە
منداڵەكەت فێربكە بێت بۆ لات كاتیك ، كە شتێكی بینی  دڵنیا نەبوو لێی، یان شتێك ئەیترسێنێت.دڵنیابە لەوەی مندالەكەت تۆ ڕازی بكات گرنگ نییە چۆن ڕازیت ئەكات، منداڵەكەت نابێت هەست بەوە بكات تۆ دادوەری یان سزای دەدەیت ئەگەر بیركردنەوەیەكی جیاواز هات بە مێشكیدا.

فێریبكە چۆن بتوانن بەرگەی كچە هارەكان‌و بگرن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە 
 كاتێك  منداڵەكانمان ئەو شتانە دادەنێن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یان هەستەكانیان ئێمە دەیانبینین، دەبێت منداڵەكانمان ئامادەبكەین بۆ هەر شتێكی نەرێنی،  كە دەگەڕێنەوە بۆی، لە هەندێكیان بەرپرسن لەو شتانەی كە دایدەنێن یان قسە ئەكەن لەسەری.

فێریبكە، كە پشوو گرنگە 
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی بەربڵاو كاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەیە، بەڵام ئەوە تاكە شت نییە.

هەموو ڕۆژێك كاتێكی دیاریكراو بۆ منداڵەكەو دابنێت كاتێك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنێت، با زیاتر كاتەكانی لەگەڵ خێزان و هاورێكانی بەسەر بەرێ لەجیهانی ڕاستەقینەدا، كە كاریگەرییە نەرێنییەكانی ژیان كەم دەكاتەوە لەسەر منداڵەكانمان .

وەرگێڕان: شەیدا كەمال