هەوڵی چارەسەری كێشەكان.. سەردانی شاندێكی عێراق بۆ هەرێم

عیراق

25/07/2019‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی باڵای عێراقی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووەو ئامانجی سەردانەكەش بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

شاندەكە شەوی رابردوو سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو بڕیارە وەك نوێنەی بەغدا ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە بكەن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەو بارەوە بڵاویكردەوە، پێشوازیمان لە هەردوو جێگرانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فوئاد حوسێن ‌و سامر غەزبان‌و فالیح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی‌و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران كرد.

قوباد تاڵەبانی بڵاویشیكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەرێمی كوردستان و بەغدادمان دەبێت.

ماوەیەكە چەند كێشەیەك لەتایبەتی لەبواری ئابووری دارایی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیەو ئێستاش هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە.

هـ ـ ح