شارپرێس:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی ئۆكسفۆرد، سێ ڕۆژ خواردنی ماسی له هه‌فته‌یه‌كدا، به‌دورتده‌خاته‌وه له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه.
توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد كه به‌هاوكاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، هه‌موو جۆره‌كانی ماسی مرۆڤ له‌مه‌ترسی تووشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دورده‌خاته‌وه، به‌ڵام دیارترین جۆری ماسی كه سودی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه، ماسی جۆری سالمونه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، له‌ماسیدا پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه كه كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كانی ناو له‌ش، كه له‌چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشوودا جه‌ختكرابوه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردنانه ده‌كرێت هۆكارێك بن بۆ تووشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ڕ . ج