لێكۆڵینەوەیەك سوودەكانی خۆشتنی پێش خەوتن ئاشكرادەكات

تەندروستی

27/07/2019‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی تەكساس ئەوەی ئاشكراكردووە، كە خۆشتنی ئێواران، یان خۆشتن لەناو حەوزێكی پر كەف نزیكەی سەعات و نیوێك پێش خەوتن رەنگە بۆ نەهێشتنی خەوزڕان زۆر بەسوود بێت .

شارەزایان دەڵێن : پلەی گەرمی نموونەیی ئەو ئاوەی خۆی پێدەشۆرێت ئەوەیە، كە لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٣،٥ پلەی سەدی بێت ، كە نزیكەی ١٠ خولەك هەستكردن بەخەو پێش دەخات.

هەروەها گەرماوی نیمجە گەرم كار لەسەر دووبارە ئاراستەكردنەوەی سووڕی خوێن بۆ دەست‌و قاچەكان دەكات ، بەوەش پلەی گەرمی جەستە دادەبەزێنێت ، هەروەك زاناكان دەڵێن: لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی جەستە كەمێك پێش نووستن هانی سەعاتی ناوخۆیی جەستە دەدات، كە بیر لەوە بكاتەوە كە ئێستا كاتی خەوتنە 

لێكۆڵینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە خەوزڕان لەماوەی كورت مەودادا دەبێتە هۆی هەستكردن بە ماندوێتی ، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بەخەمۆكی تەنانەت نەخۆشییەكانی دڵێش .

هاوكات لێكۆڵەرەكان دەڵێن بۆ زانینی كات و ماوەی نموونەیی بۆ خۆشتنی ئێواران پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بكرێت ، تاوەكو بتوانرێت زۆرترین سوود لە خەوتن وەربگیرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی