لێكۆڵینەوەیەك سوودێكی نهێنیی "سێو " ئاشكرادەكات

تەندروستی

27/07/2019‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی شارەزایانی بواری خۆراكی ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بەوەی لەپێناو پاراستنی تەندرووستیان و ڕزگاربوونیان لە سەردانكردنی پزیشك رۆژانە سێوێك بخۆن، بەڵام بەم دوایانە سوودێكی نهێنی ئەو میوەیە دۆزراوەتەوە.

لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە، كە زاناكان هۆكاری ئەوە سوودە زۆرە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە نزیكەی ١٠٠ ملیۆن بەكتریا و میرۆب لەناو یەك سێودا هەیە، كە سوودیان بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە .

پرۆفیسۆر گابرێل بێرگ لە زانكۆی تەكنەلۆجی گراتسی نەمساوی دەڵێت: یەك سێو نزیكەی ١٠٠ ملیۆن بەكتریا و میكرۆبی تێدایە، كە هەندێك لەوانە بۆ پاراستنی تەندروستی ریخۆڵەكان بەسوودن.

گرتس دەشڵێت: ئەو بەكتریا و میكرۆب و كەرووانەی لەناو خواردنەكانماندان ، بەشێوەیەكی راگوزەر ریخۆڵەكانمان ئاوەدان دەكەنەوە ، كە لێنانی بەشێكیان دەكوژرێن ، لەبەر ئەوە سەوزە و میوەی نوێ سەرچاوەیەكی گرنگی میكرۆبە بەسوودەكانن ".

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ، لێكۆڵەران بەراوردێك دەكەن لەنێوان ئەو سێوەی لە فرۆشگاكان دەكڕدرێت لەگەڵ ئەو سێوەی راستەوخۆ لە درەخت لێدەكرێتەوە ، تێبینی كراوە لەگەڵ ئەوەی هەردوو سێوەكە لەرووی ژمارەوە وەكو یەك میكرۆبیان تێدایە ، بەڵام سێوە ئەندامییەكە لەڕووی هاوسەنگی و هەمەرەنگییەوە كۆمەڵێكی زۆرتر میرۆبی تێدایە، كە ئەوەش وایلێدەكات بەتامتر و بەسوودتر بێت لەو سێوەی لەبازار دەفرۆشرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی