بەهۆی FaceAppوە پرۆژە یاسایەكی نوێ دەخرێتە بەردەم كۆنگرێس

هەمەڕەنگ

27/07/2019‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریك سكۆت سیناتۆری ویلایەتی فلۆریدا پرۆژە یاسایەكی نوێی پێشكەشی كۆنگرێس كردووە، كە بەپێی ئەوە بازرگانانی ناو ئینتەرنێت لەناویاندا "فرۆشگای ئەپڵیكەیشنەكان " ناچاردەكات، دەبێت بەڕوونی ناوی وڵاتی بەرهەمهێنەر  باس بكەن .

ئەو پرۆژەیە دوای ئەو مشتومرە دێت، كە لەسەر ئەپڵیكەیشنی FaceApp درووست بوو ، بەتایبەت لەسەر سیاسەتی بەكارهێنان‌و  تایبەتمەندییەكانی ، كە شارەزا تەكنیكییەكان لەو بارەیەوە هۆشداریان دابوو .

سكۆت دەڵێت: ئامانج لە پرۆژەكە هاندانی بەكارهێنەرانی ئەمەریكایە تا لە كڕینی شمەكی بیانی دووربكەونەوە ، دەشڵێت: هەندێك وڵاتی وەكو چین دەیانەوێت ڕكابەرایەتی ئەمەریكا بكەن .

لەبەیاننامەیەكدا سكۆت ئەوەش دەڵێت: كاتێك ئەو شمەكانە دەكڕین، كە دوژمنەكانمان بەرهەمیان دەهینن ، ئەوە مانای وایە ئێمە بێ هیچ ڕاراییەك پارە بۆ دوژمنەكانمان دەنێرین.

ماوەیەكە مشتومرێك لەسەر سیاسسەتی تایبەتمەندێتی ئەپڵیكەیشنی FaceApp درووست بووە ، كە نازانرێت ئەو زانیاریانەی دەخرێنە بەردەست ئەپڵیكەیشنەكە چارەنووسیان چی دەبێت .

بەدابەزاندنی ئەو ئەپڵیكەیشنە رووسییە لەسەر مۆبایلەكەت ، رێگە بەكارهێنەر رێگە بە ئەپڵیكەیشنەكە دەدات دەستی بگات بە زانیارییەكانی ناو مۆبایلەكە و بچێتە ناو فۆڵدەری وێنەكانی و هەندێ تایبەتمەندی تر .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی