"ئارنۆڵدەكەی چیچان".. منداڵێك ژمارەیەكی پیوانەیی جیهانی دەشكێنێت

هەمەڕەنگ

27/07/2019‌ 939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵێكی چیچانی، كە بە "ئارنۆڵد شوارزنیگەری چیچان" ناسراوە، دوای ئەوەی  زۆرترین شناوی كرد، توانی ژمارەیەكی پێوانەیی جیهانی نوێ تۆماربكات .

دەزگاكانی راگەیاندنی روسیا باسیان لەوە كردووە، كە رەحیم كۆراییڤ (٦ ساڵ) لەم دواییانە بەكردنی ٩ هەزار شناو توانیویەتی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات.

رەحیم ئەو ژمارە شناوەی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی، كە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێكی فەرمی چیشان پەخش دەكرا تۆماركرد ، ئەوەش لەپێناو شكاندنی ژمارەی پێوانەیی پێش خۆی .

لەپێناو شكاندنی ئەو ژمارە پێوانەییەی پێش خۆی، كە ٤١٨٩ جوڵە بووە پێویستی بەنزیكەی دوو سەعات بووە ، بەڵام ئەو هەر بەوە نەوەستا، كە ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت و بەس ، بەڵكو دواتریش هەر بەردەوام بوو .

هەندێك كەس بەو منداڵە دەڵێت: "ئارنۆڵدی شیشان" وەك لەیەكچوونێك لەگەڵ ئەكتەری ئێستای ئەمەریكی و پاڵەوانی لەشجوانی پێیشوو ئارنۆڵد شوارزینگەر.

رەحیم ساڵی رابردووش لە روسیا بەشداری پێشبڕكێیەك كرد و تێیدا توانی خەڵاتێك بەرێتەوە، كە بریتی بوو لە ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدس بە بەهای ٢٨ هەزار دۆلار و چەند دیارییەكی تریش .

كۆرادێف لەلایەن رەمەزان قەدیرۆفی سەرۆكی شیشانەوە پشتیوانی دەكرێت ، كە زۆر ستایشی دەكات ، لە هەژماری خۆشی لە تویتەر نووسیویەتی: پاڵەوانەكەمان ژمارەی پیوانەیی شكاند.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی