نــیــشــانــە ســەرەتــایــیــەكــانــی بــوونــی بــەرد لــە گــورچــیــلــە

تەندروستی

27/07/2019‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مرۆڤ كاتێك هەست بە ئازاری گورچیلەی دەكات ئەگەر بێت و بەردی تێدابێت، یاخود ئەگەر بێت و ئەو بەردە بجوڵێت و بەرەو ڕێرەوی میز بێت.

هیچ نیشانەیەكی روون و دیار نییە بۆ ئەوەی بزانرێت، كە واخەریكە بەردەكە درووست دەبێت  ، لەبەر ئەوە كەسەكە هەستی پێناكات ، بەڵام چۆن سەرەتای ئەو پرۆسە نارەحەتە بزانین ، بۆ ئەوە دەبێت تێبینی چەند نیشانەیەك بكەین وەك:

بەگشتی لەبەشی خوارەوەی پشت ئازارێكی لەناكاو  پێچ پێچ درووست دەبێت ، هەندێك جار ئازارەكە بۆ ناوچەی سك دەگوازرێتەوە.

میزكردنی زۆر و بەبڕی كەم كەم ، ئەوەش ئەگەری ئەوەی هەیە بەردەكە گەیشتبیتە ناوچەی میزڵدان ، كاتێكیش دیواری میزڵدان دەوروژێنێت ، كەسەكە واهەست دەكات پێویستی بە میزكردنە ، تەنانەت ئەگەر میزڵدان بەتاڵیش بێت.

قورسی میزكردن ، ئەوە نیشانەی ئەوەیە، كە بەردەكە گەورەیە و رێرەوی میزی گرتووە و ناهێڵێت بگاتە میزڵدان.

بوونی خوێن لەناو میزدا ، ئەوە نیشانەیەكی روونە و نابێت پشتگوی بخرێت ، بەردكە كاتێك دەجوڵێت بۆ دەرچوون ئەوكات لینجە پەردەی ناوەوەی گورچیلە و ڕێرەوی میز و میزڵدان دەڕووشێنێت ، بەوەش خوێنی لێدێت ، كە رەنگە میزكە رەنگی سوور بیت یان قاوەیی بێت ، ئەوەش پشت بە بڕی خوێنەكە دەبەستێت.

پلەی گەرمی و لەرزلێهاتن ، برینداربوونی رێرەوی میز و میزڵدان رۆیشتنی بەكتریا بۆناو جەستە ئاسان دەكات ، بەجۆرێك دەست بە زۆربوون و چالاكی دەكەن ، بەوەش پلەی گەرمای لەش بەرز دەبێتەوە و لەرزی لێدێت كە بەڵگەیە لەسەر تووشبوون بە پەتایەكی نەخۆشیی .

دڵتێكەڵهاتن و حەزكردن بەڕشانەوە ، بەردی گەورە رێگە لە جوڵەی میز دەگرن ، لەبەر ئەوە لەناو رێروی میز و میزڵداندا كۆدەبێتەوە ، ئەوەش هەوكردن درووست دەكات و لەرێگای كۆتاییە دەمارەكانەوە بۆ بەشە نزیكەكانی جەستە دەگوازرێتەوە وەك ریخۆڵەكان ، ئەوەش ئازار لە سك درووست دەكات و دەبێتە هۆی دڵتێكەڵهاتن و حەزكردن بەڕشانەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی