لەگەڵ ئەوەی رووەكخۆریشی بەڵام بۆچی كێشت كەم ناكات؟

تەندروستی

28/07/2019‌ 697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرسیارێك، كە زۆربەی ڕووەكخۆرەكان دەیكەن ئەوەیە، كە ئایا بۆچی كەسێكی ڕووەكین، بەڵام ناتوانن كێشیان كەم بكەنەوە؟

یەكەم كلیلی سەركەوتن ئەوەیە دەبێت بزانیت چی دەخۆیت، كە زۆربەی ئەوانەی ڕووكخۆرن برێكی زۆر خواردنی بێسود دەخۆن وەك فاسۆلیاو خواردنەكانی تر، كە پرن لە نیشاستە.

برنجی قاوەیی دەكرێت سودبەخش بن ، بەڵام خواردنی ئەو جۆر دەكرێت بگۆڕدرێن بۆ شەكر و كێشەكانی كێش و كەمی ئەنسۆلین بۆ دروست بكان.

هەندێكی دیكە لە ڕووك خۆرەكان كێشەی كەمی شەكریشیان بۆ دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی جەستەیان هاوسەنگی لەدەست دەدات.

ئەو خەڵكانەی، كە سیستەمی پارێزیان چەوری زۆر و پڕۆتینی مامناوەند و نیشاستەی كەم و كاربۆهایدرایت تێدایە دەكرێت كێش لەدەست بدەن.

لەڕاستیدا لە توێژینەویەكدا دەركەوتووە پارێزی كردن لەكاربۆهایدرایت كێش زۆرتر دادەبەزێنێت وەك لە پاریزی كردن لە خواردنی چەوری. ئەوانەی كە پارێزیان خواردنی كاربۆهایدرایت كردووە سەركەوتووتر بوون لە ئەوانی پارێزی چەوریان كردووە.

دەكرێت لەوە تێبگەین لەبەر ئەركی ژینگەیی و ئەخلاقی كەسەكان ببن بە ڕووەك خۆر. بەڵام بەڵگەی زۆر كەم هەن خواردنی گۆشت بۆ تەندرووستمان خراپ بێت، بەتایبەتی ئەگەر لە گیانەوەرێكەوە بێت كە خواردنی سەرەكی گژوگیا بوبێت..  

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل