گرنگترین شۆرتكەتەكان كە كارەكانی ڕۆژانەی سەر كۆمپیتەرەكەت ئاسان دەكات

هەمەڕەنگ

28/07/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕێكی زۆر لە شۆرتكەت هەن لەسەر تەختەكیبۆردی سەر كۆمپیتەرەكەت، كە بەبێ بەكارهێنانی ماوس دەتوانێت كۆنترۆڵی كۆمپیتەرەكەتی پێبكەیت، دەتوانیت دواتر سوپاسمان بكەیت، كە ژیانت ئاسانتر دەكەین.

دڵنیابە ئەو نهێنییانە پێشتر نەتبیسووەو یارمەتی دەدات لەبەڕێوەبردنی كارەكاندا بەشێویەكی خێرا.

هەروەك پێشتر فێركراویت بەكارهێنانی  Control+V  دەتوانێت ئەو شتەی كۆپی كراوە دایبێیتەوە ، لێرەدا هەندێك شۆرتكەت هەن، كە دەتوانن كات بۆ بەڕینەوە و كۆنترۆڵی كۆمپیتەرەكەت بەئاسانی بكەن و یارمیەتی بدات بۆ گۆرندی ماوس بۆ كیبۆردەكەت.

Window+ D/window+M 
ئەم دوو شۆرتكەتانە یارمەتیت دەدات كە دیسكتۆپ پیشان بدات و بەرنامەكان لادەبات و بچوكدەكاتەوە لەیەك كاتدا. ویارمەتیت دەدات لە شاردنەوەی ئەو شتانەی كە كراونەتەوە لەسەر كۆمپیتەرەكەت بەبەی ئەوەی پێ بزانرێت.

Windows+ E
بەكارهێنانی ئەم شۆرتكەتە لەیەك كادا دەبێتە هۆی كردنەوەی My Computer  و دەتوانیت فایل و فۆلدەرەكانت بە ئاسانی بكەیتەوەو  كات بۆ دەگەرێنێتەوە كاتێك بەشێوە ئاساییەكە دەبێت بەدوایدا بگەرێیت. 

Window+ R
ئەم شۆرت كەتە یارمەتی دەدات بۆ كردنەوەی كۆماندی Run ، لەبری ئەوەی بچیت لە ستارت ئەو جۆرە بنوسیت هەر بەم شۆرتكەتە بەكاربێنیت.

CTRL + shift+ T
ئەمەیان بۆ كردەنەوەی براوسەری كۆمپیتەركەتە، ئەگەر لەناكاو نەتزانی و براوسەرەكەت داخستەوە ئەوە مەترسە ئەم شۆرتكەتە دەتوانیت بكەیت وهەموو شتەكانت بۆ دەگەرێنەوە. بۆیە ئەم شۆرت كەتە یەكێكە لە گرنگترین بەشەكان.

CTRL +Shit + ESC 
ئەم شۆرتكەتانە یارمەتیت دەدەن بۆ داخستنی ئەو بەرنامانەی كە خاو بوونەتەوە و داناخرێنەوە دەتوانیت لەڕێگەی ئەمەوە دایان بخەیتەوە لە بری ئەوەی بچیتە سەر Task Manager .

Windows+ up Arrow / down Arow
ئەم شۆرتكەتە یارمەتی دەدات بۆ بچوكردنەو گەورەكردنی بەرنامەكان  

ئامادەكردن: رەوەند ئیسماعیل