جەستەی مرۆڤ چی لێبەسەردێت ئەگەر تەنیا هەر سەوزەو میوە بخوات؟

جیهان

28/07/2019‌ 2011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك كەس پێیوایە، كە پەیرەوكردنی سیستەمی گیاخۆرایی باشترین ڕێگایە بۆ دەستكەوتنی تەندرووستییەكی باش ، ئەویش لەڕێگای خواردنی سەوزە و میوە بەشێوەیەكی ڕیكوپێك .

دەركەوتووە سەوزە و میوە بەهۆی ئەو پێكهاتە و رەگەزە خۆراكیانەی لەناویدایە توانای ئەوەیان هەیە ئاستی كۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دابەزێنێت و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز بكات ، ئەوە سەرباری بەهێزكردنی سووڕی خوین .

بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر پەیڕەوی سیستەمێكی خۆراكیی بكرێت كە تەنیا لەسەر خواردنی سەوزە و میوە وەستابێت ؟

دابەزاندنی كێش : سەوزە و میوە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ئاو و ریشاڵەی تێیدایە سەرچاوەیەكی دیاریكراو وزە بەجەستە دەبەخشێت ، كە وادەكات هەست بە تێریی بكرێت 

دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا: لەبەر ئەوەی سەوزە و میوە برێكی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە ، بەوەش یارمەتیدەرە بەڕێژەی ٣٥% ئاستی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا دابەزێنیت ، ئەوە جگە لەوەی هیچ جەورییەكی تێدا نییە و ئاستی شەكریش تییدا كەمە .

هەوكردن لەناو جەستە كەمدەكاتەوە : سیستەمی گیاخۆریی بەشێوەیەكی سرووشتی دژە هەوكردنە ، لەبەر ئەوەی برێكی زۆری ڕیشاڵ تێدایە و دژە ئۆكسیدە .

تێكچوونی هاوسەنگی خۆراكە پێویستەكان : سەوزە و میوە سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵ و كاربۆهیدرایتەكانن ، بەڵام ئەم دووانە بڕی پێویستی وزە و جێگرەوەی خۆراكیی و چەوری بۆ جەستە دابین ناكەن كە(چەوری پێوستە بۆ سەلامەتی ئەركە هۆشەكییەكان) ، لەكاتێكدا پرۆتین بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكان و سیستەمی بەرگری لەش پێویستە .

دابەزاندنی ئاستی وزە : كەمی دانەوێڵە وتۆو و چەرەسات دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی وزە ، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كێماسییە پێویستی بەبرێكی زۆرتری سەوزە و میوە هەیە .

نەبوونی ژمارەیەك ڤیتامین و كانزا كرنگەكان : لەگەڵ ئەوەی سەوزە و میوە ژمارەیەكی زۆر ڤیتامین و كانزای تێدایە ، بەڵام لەژمارەیەك ڤیتامین و كانزای گرنگی تریش بێبەشە وەك ڤیتامین"بی ١٢" و 'دی"، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمی ئاسن لە جەستەدا ،كە هەندێ جار دەبێتە هۆی كەمخوێنیی، لەبەر ئەوە واباشترە لەپاڵ ئەو سیستەمە گیاخۆرییە سیستەمێكی خۆراكیی تەواوكەر هەبێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی