مرۆڤ بۆ گرتنی وێنەیەكی سێڵفی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە

هەمەڕەنگ

28/07/2019‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژانە ملیۆنێك وێنەی سێلفی لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە، بۆیە هەندێك كەس دەیانەوێت باشترین سێڵفی بگرن.

لەو پێناوەش هەندێك كات سەركێشی دەكەن‌و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. 

بەپێی توێژینەوەیەك لەوڵاتی هیندستان ڕێژەی گیان لەدەستدان لەپێشتر دەستی بە هەڵكشان كردووە، ئەوەش بەهۆی گرتنی وێنەی سێڵفییەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، لەماوەی ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٧ ، ٢٥٩ كەس بەهۆی گرتنی وێنەی سبَلفی گیانیان لەدەست داوە.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، ئەو كەسانەی كە بەهۆی سێلفیەوە گیانیان لەدەست داوە لاوەكانن، كە تەمەنیان لە ٢٣ دایە و زۆربەی پیاون.

لە ٪٧٢ پیاوان‌و گیانیان لەدەست داوە و لە ٪٢٧.٥ لە ئافرەتان، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەوی پیاوان سەركێشی زیاتر دەكەن و زیاتر دەچنە شوێنە مەترسیدارەكانەوە وەك چوونە سەر لوتكەیەكی بەرز و هەندێك لەشوێنە ئاسایەكاندا گیان لەدەست دەدەن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل