چــۆن كــۆمــپــانــیــای یــوتـیـوب پــارە بــەڤــیــدیــۆ پــەیــدا دەكــات؟

هەمەڕەنگ

28/07/2019‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای یوتیوبی ئەمریكی لەساڵی ٢٠١٧ بەهۆی بازاڕكردن‌و ڕیكلامكردنەوە ٩ بلیۆن دۆلاری قازانجكردووە.

یوتوب لەڕێگەی ڕیكلامەكان لەكاتی تەماشاكردنی ڤیدۆكان لەلایەن خەڵكییەوە پارەی دەست دەكەوێت. 

لەو چوارچێوەیە كۆمانیاكانی ریكلام كردن پارە دەدەن بە گۆگڵ لەیەك كلیكردن دا لە هەر ریكلامێك، كە هەیانە، ٥٠ دۆلاەر لەسەر كۆمپانیاكە دەكەوێت.

یۆتوب دوو جۆر ڕیكلامكردن، یاخود پەخش كردنی هەیە، كە ناسراون بە TrueView .یەكەمیان كاتێك دەبێت، كە تەماشاكەری ڤیدیۆكە تەنیا بۆی هەیە پێنج چركە سەیری ڕیكلامەكە بكات و پاشان لای بەرێت. 

هەروەها كۆمپانیاكە تەنیا لەو كاتەدا بۆی هەیە پارە بدات، كە ڕیكلامەكە ٣٠ چركە تەماشا بكرێت، جۆرەكەی دیكەشیان كاتێك دەبێت ڕیكلامەكە لە پاڵ لیستی ڤیدیۆكانی دیكەدا دەردەكوێت‌و تەنیا كاتێك پارە هەژمار دەكڕیت بەكارهێنەر كلیكی لەسەر بكات.  

ئەو جۆرە رێكلامكردنانە بەشێك نییە لە ڕێگەكانی یوتوب، بەڵكو وێبسایتی گۆگڵ هەستاوە بەمە، لە داهاتشوودا گۆگڵ بیرۆكەی هەیە بۆ یوتوب ، كە كاتێك بەكارهێنەر دەتوانێت ڕیكلام نەبینیت كاتێك مانگانە بڕێك پارە بدات و هیچ بێزار كەرییەكی توش نەبێت، ئەویش بە پێدانی ٩.٩٩ دۆلاری مانگانە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل