چۆن برنجی پلاستیكی لەپرنجی سروشتی جیابكەینەوە؟

هەمەڕەنگ

28/07/2019‌ 9761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برنجی پلاستیكی زۆر لەبرجی سروشتییەوە نزیكە، بەڵام پرییەتی لە مادەی كیمیایی، بۆیە گرنگە بزانین چۆن لەیەكتریان جیادەكەیەنەوە.

بردنجی پلاستیكی لە مادەیەكی پلاستیكی دروست كراوە، كە دەتوانێت كار لەهۆرمۆن و سیستەمی خۆراكی جەستە بكات، كە هەر كاتێك چووە ناو لەشەوە زۆر بە ئەستەمی دەتوارنێت دەربكرێتە دەرەوە.

بە خۆشحاڵییەوە چەند ڕێگایەكی ئاسان هەیە، كە بتوانیت لە ماڵەكەی خۆدا برنجیكی پلاستیكی و برنجێكی سروشتی لە یەك جیا بەكەیتەوە.

تێستكردن لەڕێی كوڵاندنەوە
ئاسانترین ڕێگەیە بۆ ناسینەوەی برنجەكە ، ئەگەر برنجە تۆپەڵ بوو لەسەر ئەو دەفرەی، كە تێكراوە ، ئەوا دەزانرێت پلاستیكە.

تێستكردن لە ڕیگەی ئاو
پەرداخێك لەبرنج بكەرە ناو پەرداخیك ئاو، ئەگەر برنجەكە سەر ئاو كەوت ئەوا پلاستیكییە، چونكە برنجی سروشتی هەرگیز سەر ئاو ناكەوێت.

تێستی ئاگر
دەنكێك لە برنجەكە بە دەستەوە بسوتێنە ئەگەر هەرشتێك وەك بۆنی پلاستیكی لێهات هەوا سروشتی نییە.

تێستكردن بەهۆی ڕۆنی گەرم
بڕێك برنج بكەرە ناو ڕۆنێكی زۆر گەرمەوە بەلانی كەم ٢٠٠ پلە بێت، ئەگەر برنجەكە توایەوە و لەبنی دەفرەكەدا نوسابوو ئەوا ڕاستقینە نییە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل