چەند رێگەیەكی ئاسان بۆ دروستكردنی ماسك بۆ دەموچاو

تەندروستی

28/07/2019‌ 6117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وازبێنە لەبەفیڕۆدانی پارە لەكڕینی ماسكی دەموچاو، كە لێرەدا چەندین ڕێگە دەخەینەڕوو دەتوانێت لە ماڵەكەی خۆتدا ماسك دروست بكەیت.

دەروستكردنی ماسك بە مۆز
كێ بۆتۆكسی دەوێت لەكاتی هەبوونی مۆزدا، بەڵی ڕاستە، دەتوانیت مۆز بەكاربهێنیت لەماڵەكەی خۆتدا و پێست لە وشكبوونەوەی بپارێزیت‌و نەرم و سافتری بكەیت.

بۆیە مۆزێكی پێگەیشوو بهێنە و وەك مەرهەمێك بەكاریبهێنە، پاشان بەهێواشی لەدەموچاو و ملی بدە، با بۆ ماوەی ٢٠ خولەك پێویەی بمێنێتەوە، بە ئاوی سارد بیشۆ.

ماسكی سركە
پاش شتنی دەموچاو ، بە قەبارەی یەك كەوچكی چیشت لە سركەی سێوو دوو كۆپ لەئاو تێكەڵ دەكرێت دەردێت لەدەموچاو پاشان بە كلێنس دەموچاو دەسرێت و دەموچاو دادەپۆشرێت.

ماسكی شیر
دەتوانیت ئەو ماسكە دروست بكەیت بە تێكەڵ كردنی چارەكێك شیری وشك و بڕێك ئاو بۆ ئەوەی وەك مەرههەمێكی لێبێت. 

پاشان لە دەموچاو دەرێت و بەجێ دەهێڵرێت تا بەتەواوی وشك دەبێتەوە. پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆرێت، ئەنجامەكەی دەبینیت كە هەست بە پێست فرێش بووەتەوە و نەرموشلی پێوە دیارە.

ماكسی ماست
دەتوانیت ئەو ماسكە دروست بەكەیت ئەوەیش بە تێكەڵ كردنی یەك كەوچكی چا لەگەڵ یەك قاشی بچوك پرتەقال و پرتەقالەكە بە شەربەت و هەندێك لە تڵپەی پرتەقالەكەو یەك كەوچك چا لە ڕووكی سەبار. 

ئەم تێكەڵەیە بۆ ماوەی پێنج خولەك بە دەموچاوتەوە بهێڵەوە و پاشان لێی بكرەوە و ئەنجامەكە دەبینیت.

ماسكی لیمۆ
ئەمەش بە تێكەڵكردنی چارەكێك كوپ ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتون دروست دەكرێت‌و دەدرێت لەدەم‌و چاو سوودی زۆری هەیە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل