ڤیدیۆ.. نۆكیا بەمۆبایلێكی نوێوە دەگەڕێتەوە بازاڕەكانی جیهان

جیهان

29/07/2019‌ 741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "نۆكیا" لەچەند مانگی داهاتوو مۆبایلێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش بۆ بەردەوامی كێبركێ‌ لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان.

مۆبایلەكە ناوی Nоkia 6.1و كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، ئەمە جگە لەوەی بڕیارە مۆبایلێكی تریش بخاتە بازاڕەكانی جیهان بەناوی Nоkia X71.

مۆبایلەكە دیزانێكی جوانی هەیەو بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت‌و قەبارەی شاشەكەی 6 بۆسەو تواوای نمایشی ڤیدیۆیی + FHD، كامێرای سەرەكی دوو عەدەسەی هەیە، كە دیقەكەی (8+5) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 5 میگاپێكسڵە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكەش Snаpdragon 660، باترییەكەی 3000 میلی ئەمپێرەو سیستەمی كارپێكردنی Android 9 Pie.

هەروەها توانای رامەكەی 4/64 گێگابایتەو نرخەكەی 174 دۆلار دەبێت، كە جۆرەكەی تری مۆبایلەكە چاوەڕێدەكرێت نرخەكەی 217 دۆلار بێت.

هـ ـ ح