خواردنی هێلكە لەژەمی بەیانیان مەترسی لەسەر جەستە دروست ناكات

تەندروستی

29/07/2019‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نانی بەیانی ئەو ژەمەیە، كە ناكرێت لەدەست خۆتی بدەیت، بەڵام زۆربەمان دڵنیا نین، كە ئایا هێلكە بخۆین یاخود نەیخۆین بەهۆی بوونی چەوری، یاخود رێژەی ئەو كۆلیسترۆڵەی تێیدایە.

پارێزەرو پزیشكی نەخۆشییەكانی دڵ جولیا زومپانۆ دەڵێت: بەخواردنی هێلكە لەژەمی بەیانیان ترس تەنیا ڕوو لەوانە دەكات، كە مەترسی لە نەخۆشی دڵیان هەیە.

 لەهەفتەیەكدا چەند هێڵكە  دەبێت بخورێت ؟
جولیا وتیشی: لە ئێستادا هیچ پێشنیارێكی دیاریكراو نییە، كە دەبێت چەند هێلكە لەهەفتەیەكدا بخورێت و ئاماژەی بەوەدا، هێلكەی سپی سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە، زەردێنەی هێلكەش پرییەتی لە كۆلیسترۆڵ‌و چەوری، كە دەبێت خۆتی لێ بپارێزیت‌و كەمتر بیخۆیت.

ئەو هەروەها وتی: ئەگەر نەخۆشی دڵ، یاخود بەرزی كۆلیسترۆڵ هەبوو، ژمارەی خواردنی زەردێنەی هێلكە كەمبكەرەوە، هەروەها ئەو خواردنانەش كەمبكەرەوە، كە چەوریان تێدایە وەك گۆشتی سور، گۆشتی گوێرەكە، بەراز، مەڕ و بەرهەمە شیرەمەنییەكان لەگەڵ پەنیری پر چەوری. 

ئەو پێشنیازی كردووە، كە مرۆڤەكان هەوڵبدەن، تەنیا ٤ زەردێنەی هێلكە بخۆن لە هەفتەیەكداو وتیشی: وا باشترە خۆت لەخوێ دوورخەیتەوە لەكاتی خواردنی هێلكە بۆ خۆپاراستن لە بری سۆدیۆم.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل