دەكرێت بیركردنەوەی ئەرێنی كاریگەری لەسەر دەروون هەبێت

تەندروستی

29/07/2019‌ 1755 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دێرین براون وێنەكێش و نووسەر لە چاوپێكەوتنێكدا لەكەناڵی بی بی سی دەڵێت: دەبێت جارێكی دیكە بیر لە پرسی خۆشبەختی بكەینەوە، بۆ نموونە، باوڕمان بەخۆمان هەبێت ، یاخود ئامانجمان دیاری بكەین، یاخود بە ئەرێنی بیر بكەینەوە.

بەڵام زۆركات ئەرێنی بیركردنەوە كاریگەری نەرێنی لەسەرمان دەبێت، كە بیرۆكەی ئەرێنی بوون خزمەتمان پێ ناگەیەنێت ئەگەر شتەكان بەرەو هەڵدێرو خراپی بڕۆن. 

كاتێك هەست دەكەین شكستمان هێناوە، ئەوا كێشەكە لێرەدایەو لەگەڵ ئەرێنی بووندا شتەكان هەندێك كات بەرەو باشبوون نارۆن. 

بەشێویەكی باش باوەڕمان بەخۆمان نەبووە و دەبێت لۆمەی خودی خۆمان بكەین‌و لەڕووالەتدا كێشەكە لێرەدایە، كە دەبێت سیستەمێك هەبێت كارت بۆ بكات كاتێك شتەكان بەرەو باشی نارۆن.

دەرووناسێك بەناوی دایال كانێمن بیرۆكەیەكی دانەوە دەڵێت: دوو شت هەن لەناخدا كاردەكەن، ئەزموونكردنی خود و بیرهێنانەوەی خود، بۆ نموونە ئەگەر هەڵبژاردەیەكت پێدرا لە نێوان چوون بۆ شاری یاری و سەردانكردنی كەسێكی نزیك، كە نە خۆشە ، كامیان دڵخۆشت دەكات؟

ئەو وتیشی: دەكرێت بیر لەوە بكەیتەوە، كە چوون بۆ شاری یاری دڵخۆشت بكات، بۆیە ئەزموونكردنی خود دەست بەكار دەكات و ئەزموونی خۆشبەختی دەكات، بەڵام بیركردنەوە لە خود، كە بەشەكەی دیكە، جارێكی دیكە لە بڕیاری بەشەكەی دیكە دەدات، كە ئەموونی خودە و هەست دەكات  دەبێت چاودێری كەسە نەخۆشەكە بكات، كاتێكیش ئەوەی دووەم ئەنجام دەدەین لەگەڵ خۆماندا خۆشبەختی و قایل بوون هەڵدەگرین.

بیر لەوە بكەرەوە، كە ڕۆژێك بەخەبەر بێیت و كەس لەسەر ڕووی زەوی بوونی نەمابێت بەس تۆ مابیت، ئەو شتانە، كە هەمیشە ئارەزووت دەكرد بیكەیت وەك لەبەر كردنی جلی جوان و هەبوونی سەیارەی نایاب، بۆت دەردەكەوێت ئەمانە هیچ بەهایەكیان لات نامێنێت. چونكە تۆ هەر كار كردووە بۆ سەرسامكردنی كەسانی چواردەور، ئەگەر بتوانن ئەم بیرۆكەیە بۆگرین بۆ ئەوەی هەمانە خۆمان پێی قیل بین ئەوا دڵخۆش و بەختەوەر دەبین.

لە كۆتاییدا دەتوانین بڵێن دوو شت هەن كە لەستی تۆدان ئەوانیش بیكردنە و هەڵسوكەوتەكانتە، ئەوشی كە ناتوانیت كۆنترۆڵیان بكەی بیركرنەوەی خەڵك و قسەكانیانە ، بۆیە دەبێت ڕازیبین بەو شتەو بە ئاسایی دابنێن ، چونكە ئەوە بیركردنەوەیەكی تەندروستە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل