هەستیاری بەهێلكە لەجەستە چییەو چۆن دروست دەبێت؟

تەندروستی

29/07/2019‌ 426 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك كەسێك هەستیاری بە هێلكە هەیە، بەهۆی سیستەمی ئیمینیۆ لەش ڕاستەوخۆ زیاد لەپێویست تووشی خوران‌و سووربوونەوەی پێست دەبێت.

نیشانەی ئەم نەخۆشییە چییە؟
‎كاتێك كەسێك هەستیاری هەیە بە هێلكە دەبێت شتێك لەهێلكەدا هەبێت كەوایلێدەكات لەش لایبەرێت  لە مادە كیمیاییەكانی وەك هیسیتامین، ئەمانە نیشانەن بۆ نەخۆشیە كە:
‎خیزە خیزەی سنگ، هەناسەیەكی قورس، كۆكە، دەنگ گڕی، سك ئێشە، ڕشانەوە، سكچون، چاو خوراندن ، ڵێڵ بوونی چاو، لیركردنی پێست ، پەڵەی سوورو هەڵئاوسان.

نیشانەكانی هەستیاری لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بە هێلكە دەگۆڕێت، هەندێك كات هەمان كەس بەشێوەیەكی جیاواز وەڵامبداتەوە لەكاتی جیاوازدا.

هەندێك جاریش یەك نیشانە دەرئەكەوێت لە كەسەكەدا بۆ نمونە: لیركردنی لەسەر پێست، بەڵام كەسێك بەتەنیا  كاردانەوەیەكی نەرمی لەگەڵ ڕابردوو هەیە كاردانەوەكەی قایم تر ئەبێت.

چۆن هەستیاری بە هێلكە دەردەكەوێت؟
هەستیاری بە هێلكە  ناو دەنێین بەوەی پشكنین بۆ پێست و بۆ خوێن بكەین، یاكەمجار بەپشكنینی پێست دەستپێدەكەین‌و بە زیادكردنی خواردنی هێلكە ئەگەر هەر دەرنەكەوت پشكنینی خوێن دەكەین، كە ئەویش چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، یان هەفتەیەك بۆ ئەنجامەكەی .

وەرگێڕان: شەیدا كەمال