شارپرێس:
پزیشكان دەڵێن: هەندێ لووی مەترسیدار بەگشتی كاتێك دەردەكەون ئەگەر كەسەكە تووشی نەخۆشی درێژخایەن بووبێت ، لەبەر ئەوەی ئەو نەخۆشییانە دەبنە هۆی لاوازكردنی سیستەمی بەرگری لەش و خۆراگرتن بەرانبەر بە شێرپەنجە .
لەو نەخۆشییانە پزیشكان دەڵێن هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە بریتییە لەهەوكردنی گەدە لەگەڵ دابەزینی ئاستی ترشی و برینی گەدە ، هەوكردنی جگەر B و C ، نەخۆشییەكانی مەمك ، داخوران و خراپ گەشەكردنی شانەكان ، بۆ نموونە لەكاتی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی مەترسییەكانی گەشەكردنی شێرپەنجەی جگەر زیاد دەكات .
لەڕووی زانستییەوە لەهەموو حاڵەتەكاندا ، ئەگەر نەخۆشییە درێژخایەنەكانی ڕیخۆڵەكان و ڤایرۆسی لووی مەمیلەیی و ڤایرۆسی ئیبشتاین، كە بەقسەی پزیشكان ئەوانە دەبنە هۆی تووشبوون بەشێرپەنجە .
پزیشكان هۆشداری دەدەن ئەگەر لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایەنەكان حاڵەتەكانی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن ، لەدەستدانی برێكی زۆر لە كێشی جەستە ، بەردەوام هەستكردن بە لاوازی ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و هەستكردن بە خەمۆكیی ، رەنگە بەهۆی تووشبوون بێت بە شێرپەنجە ، ئەوە لەوكاتەدا پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشك بكرێت.
هەروەك پزیشكان هۆشداری دەدەن، كە پەرەسەندنی نەخۆشیی نەمانی بەرگری بە مەترسی سەرەكیی گەشەكردنی شێرپەنجەكانی ڕژێنە لیمفاوییەكان ، ساركوما كابوزی ، سێرۆەنجەی ملی منداڵدان ،پیست و سییەكانە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی