ئالودەبوون بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چییە و چۆن چارەسەر دەكرێت؟

تەندروستی

30/07/2019‌ 1951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێكی ژیانی داگیركردووین، ئەگەر هەست دەكەیت ئالودەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوویت، دوودڵ مەبە، هەندێك رێگە هەن، كە یارمەتی دەدات بۆ دەربازبوون.

زەنگۆلەی ئاگاداركردنەوە بكوژێنەوە و لەكاری بخە، كاتێك ئەم كارە دەكیت، هەست دەكەیت ئاسانتر كارەكانی ڕۆژانەت بۆ ئاسان دەكات.

سنوور بۆ خۆت دابنێ، تەوقیتێك بۆ مۆبایلەكەت یاخود كاتژمێرەكەت دابنێ لەكاتی مانەوە لەسەر تۆڕە كۆماڵایەتییەكان.

بەپێی ئەو جۆرە ئالودەبوونەی هەتە سنورێك دابنێ، بڵێ یەك كاتژمێر لە هەفتەیەك دا، كە ئەمە حەوت كاتژمێر دەكات لە هەفتەیەكدا، بۆیە كاتێك دەگەیتە ئەو سنوورەی كە داتناوە بۆ خۆت ، بەهێزبە و هەوڵمەدە كاتی زیاتر لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بمێنیتەوە، ئەمەش تاقیكردنەوەیەكی باش دەبێت بۆت. 

خولیایەكی نوێ بدۆزەرەوە، لەكاتی بەكارنەهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاتی بەتاڵی زۆر دەبێت ، بۆیە هەوڵبدە خولیایەكی نوێ بدۆزیتەوە، دەكرێت فێری بەهرەی نوێ ببیت، یاجود شتێك بكەیت، كە هەمیشە ویستوتە بیكەیت بەڵام كات نەبووە ئەنجامی بدەیت، دەتوانیت خۆر سەرسام بكەیت كە چەند كاتی بەتاڵ هەیە.

كات لەگەڵ خۆشەویستانت بەسەر بەرە، لەجیاتی بەسەر بردنی كات لەسەر شاشە لەگەل خۆشەویستانت هەوڵبدە لە ژیانی ڕاستیدا كاتیان لەگەڵدا بەسەربەر و بیرەوەری نوێیان لەگەلدا دروستبكە و بە تەنیا بۆخۆتی بهێلەرەوە وپێویست ناكات هەموو شتێك بە سێڵفی تۆمار بكەیت و پەیوەندی بە جیهانی ڕاستەقینەوە ببەستەرەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل