ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەكرێت شووتی بخۆن؟

تەندروستی

30/07/2019‌ 1472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەڕاستیدا هیچ توێژینەوەیەكی تایبەت نییە لەسەر خواردنی شووتی لەكاتی هەبوونی نەخۆشی شەكرە، بەڵام هەندێك بەڵگە هەن، كە دەریدەخەن شووتی خواردن دەكرێت یارمەتی بدات بۆ كەمكردنەوەی مەرسییەكانی جۆرێكی تایبەت لە شەكرە. 

بەپێی توێژینەوەكان شوتی مادەیەكی تێدایە، كە بەوە ناسراوە ڕەنگ دەداتە میوە و دەكرێت ئەو مادەیە یارمەتی بدات دژی مەترسییەكانی هەندێك نەخۆشی و بەپێی هەندێ توێژینەوە ئەو مادەیە لە تەماتەشدا هەیە، كە مەترسییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.

بەنزیكی ٪٦٨ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە لەتەمنی ٦٥ یان زیاتر بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها ٪١٥ بەهۆی جەلدەی دەماغەوە.

 لێكۆلەرەوەیەك لەنەخۆشییەكانی شەكرە، ئەو نەخۆشییەی بە سەرەكیترین هۆكار بۆ دروستبوونی  نەخۆشییەكانی دڵ داناوە.

هەروەها مادەیەك لەناو هەندێك خۆراكدا بوونیان هەیە، كە بە  GL ناسراوەو تێكەڵەیەكە لە Gi لەگەڵ كاربۆهایدرایتدایە لەخوانردیكی ئاسایدا ، ئەمەش بەهای ئەو خوادنە دیاریدەكات، كە چەند كار لە ڕێژەی شەكر دەكات لە خوێندا. 

٥٥ لە Gi  ڕێژەیەكی كەم دادەنرێت، نێوان ٥٥ بۆ ٦٩ مامناوەندە، هەرشتێك لە سەرو ٧٠ وە بێت بە بەرز دادەنرێت. 

GL  خوار ١٠ نزمە ، ١٠ بۆ ١٩ مامناوەندە ، ١٩ بە بەرز دادەنرێت. 

بەشێویەكی گستی شوتی ٧٢ لە Gi   تێدایە بەڵام ٢ لە١٠٠ گرامی بەكاردەهێنرێت، هەرچەندە ڕێژەی GL  لە شوتیدا كەمە بەلام هاوسەنگی لە ژەمەكاندا ڕاگرە و شوتی لەگەل ئەو خواردنانەدا بخۆ كە Gi كەمی تێدایە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە